خاوەنی درێژترین برژانگ

خاوەنی درێژترین برژانگ

ڕەنگە خەونی هەموو خانمێك بێت كە برژانگەكانی درێژ بن و بەبێ ماسكارە جوان و قەشەنگ بوەستێت، كەچی ئەو منداڵە ڕووسییە لە برژانگەكانی بێزارە، بەهۆی ئەوەی هێندە درێژن ژیانی تێك داوە، ئەو كوڕە ناوی (موبین باشونایڤینگۆ)یە، تەمەنی (11) ساڵە و درێژیی برژانگەكانی دەگاتە پێنج سانتیمەتر، كە وەك قژی پێویستە ڕۆژانە ئارایشتی بۆ بكات، ئەو منداڵە یاریزانی تۆپی پێیە و لە كاتی یاریكردندا برژانگەكانی بە جەلی و كرێم دەوەستێنێت، تا ئێستا ناتوانن ڕێگری لە درێژبوونی برژانگەكانی بكەن، چونكە بەهۆی هەڵەی جینەكانەوە برژانگی هێواش هێواش درێژتر دەبن.

Top