تاڤگەی شێوە كلكی ئەسپ

تاڤگەی شێوە كلكی ئەسپ

ئەو تاڤگەیە دەكەوێتە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، لە ناوچەی (یوسمیات)ی نیشتیمانییە، یەكێكە لە جوانترین تاڤگەكانی كیشوەری ئەمریكای باكوور، دەگوترێت ئەو تاڤگەیە لە مانگی دووی هەموو ساڵێك بە بڕە ئاوێكی زۆرەوە دەردەكەوێتەوە و ڕەنگدانەوەی تیشكی هەتاو لە نێو دڵۆپە ئاوەكانیدا دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و ناسكە، لە ساڵی (1960) بەهۆی گڕگرتنی ئەو ناوچەیە ئەو تاڤگەیە وشكی كردووە، دواتر گەڕاوەتەوە و ئاوە سازگارەكەی هاتووەتەوە، بەرزیی ئەو تاڤگەیە دەگاتە (900) مەتر، ڕەنگی كێوی ئەو تاڤگەیە لە نێوان سوور و سووری ئاگرینە، كاتێك ئاوەكە دەكەوێتە خوارەوە، دیمەنی تاڤگەكە وەك كلكە ئەسپێكی سوور ڕەنگ دەردەكەوێت، ساڵانەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی كبریت لەو ناوچەیەدا ڕەنگی ئاوەكە بەرەو ڕەنگی زێڕی دەگۆڕێت.

 

Top