پڕۆژەی گەشتیاریی خێزانیی فاملی گاردن

پڕۆژەی گەشتیاریی خێزانیی فاملی گاردن

یەكێكە لەو كارە جوان و خنجیلانە گەشتیارییەی كە لە شاری هەولێر كراوەتەوە، بە شێوازێكی سەردەمی و لە كەشێكی خۆش و لە نێو داروباری پاركی شانەدەر و ئەكوا پارك دروست كراوە، خاوەنی پرۆژەكە سەردار ئازادە، دەربارەی پرۆژەكە دەڵێت: «پرۆژەی فاملی گاردن لە 31 دوكان پێك دێت، كە چەندین خواردن و خواردنەوەی ساردەمەنی و ڕیستوڕانت و كافێ و قاوەخانە لەخۆدەگرێت، شوێنەكە تایبەتە بە خێزان و كەشێكی گونجاوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت شەوانە دەرچوونێك بكەن یان لە شوێنێكی دڵڕەفێن دابنیشن، كرێی ساڵانەی 500 ملیۆن دینارە، تێچووی دروستكردنی پرۆژەكە نزیكەی ملیارێك دینارە، وەك پۆینتێكی گەشتیاری بۆ كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی دروست كراوە، شوێنەكە بە شێوەیەكی مۆدێرن بنیات نراوە، لەو شوێنە گەشتیارییەدا شوێنی یاریی منداڵان و گەنجانیش تەرخان كراوە، هەروەها كافێی تایبەت بە ئافرەتان هەیە، بۆ ئەوانەیە كە حەز دەكەن لە كەشێكی تایبەتدا پشوویەك وەربگرن، وامان كردووە كە 80% ئەوانەی لێرە كاردەكەن كوردن، كە دەرفەتێكە بۆ هەلی كار بۆ گەنجان و ئەوانەی بەهرە و توانای كاركردنیان هەیە، چەندین یاریی بە جۆشیش لە پرۆژەكەدا بەدی دەكرێت، لەوانە مەلە و یاریی ئاو و بۆڵینگ و ئەسپسواری، زیاتر لە 300 كەس لەو پڕۆژەیەدا كار دەكەن».

 

Top