خشڵ و ئێكسسوارەكانی قژی بووك

خشڵ و ئێكسسوارەكانی قژی بووك

خشڵ و ئێكسسوارەكانی بووك، لە ڕۆژی ئاهەنگدا هیچی كەمتر نییە لە ماكیاژ و جلی بووك، چونكە خشڵەكانیش مۆدێكی نایاب بە جەستە و سەر و قژی خانمانی بووك دەبەخشن، خشڵەكان زۆرن، بەتایبەت ئەوانەی لەسەر سەر دادەنرێن وەك: تارای سپی، تەوقە گوڵینەی سەر، هەر یەكێك لەوانە نموونەی جوانترین دیمەنن، كاتێك لە بەشی پشتەسەر و ناوەڕاستی قژت ئێكسسوارێكی گوڵدار و گوڵینە هەبێت، جوانیت بێ هاوتا دەبێت، بۆیە هەوڵ بدە ئەو مۆدە دەستەبەر بكەیت، چونكە بەشێكی گرنگە لە جوانی. ئەگەر تارای سپی بەسەر سەرتەوە بێت، دەكرێ ئەو ئێكسسوارە گوڵینانە تەنیا لە پشتەوەی سەرت بەرەو خوارەوە بێت، بەڵام ئەوەی زیاتر باوە و لە ئێستادا بۆ خانمانی بووكی دەكەن، بریتییە لە شێوازی دانانی ئێكسسوارەكان لە بەشی پشتەوەی سەر بەرەو سەر پشت، بەم چەشنە دەكرێت مۆدێكی ناوازەی جوانی لە ڕۆژی زەماوەنددا لەسەر قژت گەڵاڵە بكەت، كە تەنیا چەند هەوڵێكی سادەی دەوێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو جۆرە جوانییەی خشڵە گوڵدارەكانی سەر.

Top