بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەگەڕەکی ژیان بەسەر دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەگەڕەکی ژیان بەسەر دەکاتەوە

.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە,١٧-٩-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری بیناسازی لەپەروەردەی گشتی , پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ١٨ پۆلی لەگەڕەکی ژیان بەسەر کردەوە .
مەبەست لەسەردانە مەیدانییەکەی بەڕێوەبەری گشتی , بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی خێرایی کارکردن لەپڕۆژەکە و ئاگاداربوون لە چۆنییەتی کارکردنی ڕۆژانەی پڕۆژەکە , هەروەها دڵنیایی لە کوالێتی کەل و پەلەکان , جێی باسە, دروستکردنی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جیهان ئەنجامدراوە و گوژمەی ١,٣٠٠,٠٠٠٠٠٠ یەک ملیار و سێ سەد ملیۆن دیناری عێڕاقی بۆ خەرج کراوە و لەسەر ڕووبەری ١٠,٠٠٠ دە هەزار مەتر دووجا بنیاتنراوە , لە ئێستادا کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لە سەدا ٩٥ تەواو بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای قوتابخانە بەڕووی قوتابیان و خوێندکارانی ئەو گەڕەکە دەکرێتەوە ,

Top