مردوو دەكرێتە رۆبۆت

مردوو دەكرێتە رۆبۆت

 

ئەنادازیارانی زانكۆی ڕایس لە توێژینەوەیەكی نوێدا توانیان بە سەركەوتوویی جاڵجاڵۆكەی مردوو بگۆڕن بۆ نینۆكی گرتنی ڕۆبۆتی. زاناكان بوارە نوێیەكەی توێژینەوەكەیان ناوناوە (نەكرۆبۆتیك) و دەڵێن دەتوانێت جێگرەوەیەكی كاریگەر و زیندەیی بۆ سیستمی ڕۆبۆتی ئێستا دروست بكات، كە لەڕووی مادییەوە تێچووی كەمە، تیمی زانكۆی ڕایس بە سەرۆكایەتی خوێندكاری دەرچووی زانكۆ(فایە یاپ) توێژینەوەیەكیان بڵاو كردووەتەوە كە باس لە كارەكانیان دەكات لە گۆڤاری Advanced Science، تێیدا ئاماژە بەوە دەكەن كە مرۆڤایەتی مێژوویەكی دوورودرێژی هەیە لە دووبارە بەكارهێنانەوەی پاشماوەی زیندەوەرە مردووەكان بۆ بەكارهێنانی نوێ (لە پێستی ئاژەڵەكانەوە كە وەك جلوبەرگ لەبەر دەكرێن تا ئەو ئێسكانەی كە تیژ دەكرێنەوە بۆ سەری تیر و ئامێر). لەم چوارچێوەیەدا، گۆڕینی جاڵجاڵۆكەیەكی مردوو بۆ گرێپەری ڕۆبۆت ئەوەندە نائاسایی نییە كە ڕەنگە بۆ یەكەمجارە دەردەكەوێت.

 

Top