بۆئەوەی قژێکی پڕ و گەشاوەت هەبێت، ئاوی برنج هەڵبژێرە

بۆئەوەی قژێکی پڕ و گەشاوەت هەبێت، ئاوی برنج هەڵبژێرە

ئاوی برنج یەکێکە لەو پێکهاتە سرووشتیانەی کە بۆ جوانکاری پێست و قژ سوودێکی زۆرت پێدەبەخشێت بۆیە دەتوانیت بەم شێوەیە بەکاریبهێنیت بۆ قژت.


١- بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی قژێکی بریقەدار و گەشاوە، ئەوا هەفتانە ٤ جار ئاوی برنج بدە لە قژت بۆ ماوەی ١٠ خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

٢- ئەگەر قژت بەشێوەیەکی زۆر هەڵبوەرێت، ئەوا دەتوانیت رۆژانە بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئاوی برنج بدەیت لە قژت و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.

 

٣- بۆ ئەوەی قژت بەهێزبێتەوە و سوڕی خوێن چالاک بێت لە بێخی سەرتدا، دەتوانیت هەفتانە دووجار ئاوی برنج بدەیت لە قژت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتین بیشۆیت.

 

Top