سوودەکانی شۆفان بۆ قژ

سوودەکانی شۆفان بۆ قژ

قژ بەهۆی چەندین کێشەی دەرەکی و ئاو و هەواوە یان تێکچوونی هۆرمۆنەکان یان خۆراکی ناتەندروست توشی هەڵوەرین و کێشەکانی دیکە دەبێتەوە.

بۆ هەبوونی قژێکی جوان و سەرنجڕاکێش دەبێت گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروست بدرێت و ئەو خواردنانە زیاتر بخورێت کە زیان بە قژ ناگەیەنن.

سوودەکانی شۆفان بۆ قژ:

١- مادە سوودبەخشەکانی تێدایە کە ڕێگریی لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
٢- سیلیکای تێدایە یارمەتی پڕبوونی قژ دەدات و ڕەونەقی پێدەبەخشێت
٣- زینک و مس و ڤیتامین و پڕۆتینەکانی تێدایە، کە یارمەتی گەشەی قژ دەدات و پارێزگاری لێدەکات تاوەکو بە بەهێزی بمێنێتەوە٠
٤- یارمەتی هێورکردنەوەی خوران و وشکیی پێستی سەر دەدات، ڕێگری لە دروستبوونی کڕێش دەکات٠
٥- یارمەتی سەر دەدات لە پێستی مردوو ڕزگاری بێت و قژێکی جوان و سروشتیت پێدەبەخشێت.

Top