سامسۆنگ خستنەبازاڕی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Tab S9ڕاگەیاند

سامسۆنگ خستنەبازاڕی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Tab S9ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، خستنەبازاڕی مۆبایلەکانی گالاکسی ZFlip5 و گالاکسی Z Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Watch6 و زنجیرەی گالاکسی Tab S9ی لە عێراق ڕاگەیاند.
تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێم ئێکس بزنس” MX Business” لە سامسۆنگ ڕایگەیاند: "وەڵامی پێشوەختەی بەکارهێنەر بۆ ئامێرە نوێیەکانی گالاکسی بە زۆری داواکاریەکان دەرکەوتووە. لە ڕێگەی خستنەبازاڕی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی Z Flip5 و 5 Z Fold و زنجیرەی کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch 6 و زنجیرەی تابلێتەکانی Tab S9 ئامانجمان دابینکردنی نوێترین و باشترینەکان لە هەر بەشێکدا، هەروەها دابینکردنی ئەزموونی نوێ و سەرنجڕاکێش بۆ کڕیارەکانمان ئەزموونەکان کە لەگەڵ شێوازی ژیانی جیاوازدا یەکدەگرنەوە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە دەبینین دیدگاکەمان دەنگدانەوەی لەگەڵ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا هەیە”.
زنجیرەی گالاکسی Z Flip5 و گالاکسی Z Fold5 سەر بە نەوەی پێنجەمی ئامێرە شۆڕشگێڕییەکانی سامسۆنگن کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە، و ئەزموونی ناوازە پێشکەش دەکەن لە ڕێگەی دیزاینە گونجاوەکان و شێوەکەیانەوە، لەنێویاندا "هینجی نەرم"ی نوێ. ئەم دوو ئامێرە داهێنەرە شاهیدی ئاستێکی بەرزی خواست لەسەر ئاستی جیهان بوون، لەگەڵ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی داواکاری پێشوەختە لە زۆرێک لە بازاڕەکاندا، وەک ئەمریکای لاتین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا، دوای ئەوەی 65%ی بەکارهێنەران مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 یان هەڵبژارد بە تایبەتمەندییە جیاوازەکەیەوە و شێوە ئایکۆنیەکەی.
هەروەها مۆبایلەکانی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Watch6 ی کلاسیک بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهان پێشوازییان لێکراوە، و خواستێکی زۆریان لەسەرە لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییە داهێنەرانەی کە پێشکەشی دەکەن، وەک شیکاری خەوی قووڵ، ئاماری لەشڕێکی، و تایبەتمەندییە تەندروستییە گشتگیرەکان، جگە لە کارایی بەهێز و شاشەی گەورەتر کە یارمەتیدەرن بۆ بەدەستهێنانی ئاستی باشتری تەندروستی و خۆشگوزەرانی.
زنجیرەی گالاکسی Tab S9 بە سێ مۆدێل بەردەستە کە بریتین لە گالاکسی Tab S9 ئەڵترا و S9+ و S9. زنجیرەکە خۆی ئەزموونێکی ناوازەی تابلێت پێشکەش دەکات بەهۆی شاشەکانی Dynamic AMOLED X2 کە پێشەنگی پیشەسازییە و خاوەنی ڕیزبەندی IP68 لە سەرانسەری هەر سێ مۆدێلەکەدا و بوونی S Pen. لەنێو ئەو کڕیارانەی کە پێشوەختە داواکاری زنجیرەی گالاکسی Tab S9 یان کردووە، Tab S9 ئەڵترا 60%ی داواکارییەکەی پێکهێناوە. زنجیرەی گالاکسی Tab S9 بۆ پێشخستنی بەرهەمهێنان دیزاین کراوە و یارمەتی دروستکردنی پۆرتفۆلیۆی داهێنەرانە و نەرم دەدات لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکاندا، لەسەر بنەمای سیستەمی گالاکسی .
مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 بە ڕەنگی ئیلهام لە سروشت بەردەستە وەک: گرافیتی، کرێمی و لاڤاندەر، جگە لە کۆمەڵێک جوانکاری کە پێشکەشی دەکات، لەوانە جانتایەکی ئامێری دیار و ڕوون و جانتایەکی جۆری Flipsuit. و سەبارەت بە زنجیرەی گالاکسی Z Fold5، هەروەها بە هەڵبژاردنی ڕەنگی پێشکەوتوو بەردەست دەبێت، لەوانە: شینی کاڵ و ڕەشی فانتۆم و کرێمی، هەروەها بە جوانکاری نوێ دەوڵەمەندە، لەنێویاندا شوێنی تەنک بۆ پێنوسی S Pen کە جیاوازە بەهۆی شێوە پراکتیکی و کەشخەکەیەوە. و بۆ ئەوانەی بەدوای جوانکارییەکی تایبەتدا دەگەڕێن، ڕەنگی ناوازە و تایبەت بە شێوەی ئۆنلاین بۆ هەردوو ئامێرەکە بەردەست دەبێت، هەروەها دەتوانرێت لە ماڵپەڕی Samsung.com بینەری بن. بەشداربووانی زەین (عێراق) ئۆفەرێکی تایبەت وەردەگرن ئەگەر مۆبایلی گالاکسی Z Flip5 یان گالاکسی Z Fold5 بە توانای 256 گێگابایت بکڕن، کە بریتییە لە نوێکردنەوەی بەشداریکردنی هێڵەکەیان بۆ ماوەی 12 مانگ (لەوانەش پەیوەندییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ئینتەرنێت، جگە لە سوودەکانی تر)، جگە لە ڕێژەی سەدی گەرەنتی لەسەر چاککردنەوەی شاشەکەی لە ئەگەری شکاندا.
زنجیرەی کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch6 بە دوو بژاردەی قەبارە دێت کە بریتین لە 44 ملم لە گرافیت و زیوی، و 40 ملم لە گرافیت و زێڕی. مۆبایلی گالاکسی Watch6 ی کلاسیک، بە ڕوکاری سووڕاوەی دڵخوازەکەیەوە، بە قەبارەکانی 43 ملم و 47 ملم بەردەستە، هەروەها بە ڕەنگەکانی ڕەش و زیوی دێت.

زنجیرەی تابلێتەکانی گالاکسی Tab S9 بە ڕەنگی بێج و گرافیت دێت، و بە سێ قەبارە بەردەستە کە بریتین لە 14.6 ئینچ بۆ Tab S9 ئەڵترا، ١٢.٤ ئینچ بۆ Tab S9+، و ١١ ئینچ بۆ Tab S9.

مۆبایلەکانی گالاکسی ZFlip 5 و گالاکسی Z Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Watch6 و گالاکسی Tab S9 لە ڕێگەی فرۆشگای ئۆنلاین سامسۆنگ لە عێراق https://www.samsung.com/iq_ar/ و سەرجەم پێشانگاکانی دابەشکەر و بریکارە فەرمییەکانی و خاڵە ڕێگەپێدراوەکانی فرۆشتن لە سەرتاسەری عێراق بەردەستە.

Top