سەرۆک بارزانی لە ڕیفراندۆم دا بناغەی سەربەخۆیی کوردستان و خۆنەچەماندنی لە نێو گەلی کورد دروستکرد.

سەرۆک بارزانی لە ڕیفراندۆم دا بناغەی سەربەخۆیی کوردستان و خۆنەچەماندنی لە نێو گەلی کورد دروستکرد.

 

مافی بڕیاردانی چارەنووس یەکێکە لە بنەما بنچینەییەکانی یاسای نێودەوڵەتی گشتی کە لە الیەن
کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمیشەوە شوێنی
خۆی لە دەق و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا گرتووە پاشان لە ڕێگەی دادگای دادی نێودەوڵەتییەوە
زیاتر بەهێز کراوە ، لە بواری دیموکراسییدا هاواڵتیان دەوتوانن بە شێوازی جیاواز ڕای سیاسی و
بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن یەکێک لەو شێوازانە ریفراندۆمە ، کە بریتییە لە پرس کردن بە
هەموو هاواڵتیان کە مافی دەنگدانیان هەیە تاکوو بڕیار لە بابەتێک بدەن کە گرنگییەکی گشتی هەیە
. واتە ڕیفراندۆم ئامڕازێکی دیموکراسیانەیە لە جۆری بەشداریکردن کە وەاڵمەکەی بە )بەڵێ( یان
)نەخێر( ە . کە تاکوو ئێستاش بە دەیان هەرێم و واڵت لەم ڕێگەیەوە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست
هێناوە .
دابەشبوونی خاکی کوردستان بە سەر هەر چوار دەوڵەتی )تورکیا ، ئێران ، عێراق ، سوریا(
وایکردووە کەوا کێشەکانی کوردیش هەموو لە دەوری یەک ئامانجی سەرەکی و بناغەیی کۆبنەوە
ئەویش مافی گەلی کوردە بۆ بڕیاردان لە سەر چارەنووسی خۆی و دامەزراندنی دەوڵەتی
سەربەخۆی کوردستان کە ئەمە گەوهەر و کرۆکی دۆزی کوردە لە ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست کە
بەردەوام واڵتانی زلهێز وەکوو هێزێکی بەکارهێنەر سوودیان لێوەرگرتووە بەاڵم لە ڕووی
سیاسییەوە پشتگوێخراوە و هێزە هەرێمیەکانیش وەکوو کارتێکی گوشار لە ملمالنێ  هەمیشەییەکانیاندا لە دژی یەکتر بەکاریان هێناوە
.
سەرۆک بارزانی لە گەڵ هاتنە دنیایەوە یەکەم کۆماری کوردستان لە مەهاباد دامەزرا کە یازدە
مانگ تەمەنی کرد ، دوای حەفتا ساڵ لە زەوتکردنی ئەو مافە ڕەوایە سەرۆک بارزانی کۆکەرەوەی
زۆرینەی هەرە زۆری حزب و الیەنە سیاسی و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بوو بەرەو ڕیفراندۆمی
سەربەخۆیی کە زۆرینەی ڕەهای دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە پشتیوانی سەربەخۆییان کرد . واتە سەرۆک بارزانی لە ڕیفراندۆم
دا کۆدەنگی نیشتمانی دروستکرد ، کە بۆ یەکەم جارە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو بەبێ جیاوازی
نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی و حزبی ڕیفراندۆمێک بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان بکرێت
. لە ڕیفراندۆمی )٢٠١٧/٩/٢٥( ڕێژەی )٩٣٪(ی دەنگدەرانی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆ
سەربەخۆیی کوردستان دا واتە دەنگدەرانی کوردستان لە گەورەترین خۆنیشاندانی ئاشتیخوازانە و
دیموکراسییانەدا کە ناوچەکە بەخۆیەوە بینی قسەی خۆیان کرد و لە سەر سەربەخۆیی و بە ئازادیی
و دیموکراسی دەنگی خۆیان گەیاندە گوێی هەموو جیهان واتە خەڵک دەنگی بە ویست و ئامانجە
نەتەوەییە ڕەواکەی خۆیدا کە ئەمەش بووە شۆکێک بۆ هەموو نەیارانی ناوخۆیی و دەرەکی کە
گرەویان لەسەر سەرنەکەوتنی خواستی سەربەخۆی خەڵکی کوردستان دەکرد گەرچی دەبوو ڕێز
لە ئیرادە و دەنگی خەڵکی کوردستان بگرن . ڕیفراندۆم لە گەڵ ئەوەی پیادەکردنی مافێکی ڕەوا و
دیموکراسیانەی خەڵکی کوردستان بوو بەاڵم دوای ڕیفراندۆمیش نەیارانی کەوتنە جێبەجێ کردنی
پیالنەکانیان بۆ تۆڵە کردنەوە لە گەلی کورد و گەماڕۆدانێکی هەمەالیەنە و لێدان لە پێگەی
جیۆپۆڵیتیکی هەرێم بەاڵم بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی و بەرگری قارەمانەی هێزەکانی پێشمەرگە
و خۆنەچەماندنی خەڵکی کوردستان شکست بە پیالن و مەرامەکانیان هات
.
ئەنجامی ڕیفراندۆم و سەرکەوتنە زاڵەکەی لە فراوانترین بڕگەکانییەوە چووە ناو مێژوو لە گەڵ
ئەوەی کارتێکی سیاسییە لە هەمانکاتدا بەڵگەنامەیەکی یاسایی و سیاسی و جوگرافیشە پێویستە لە
کاتی گونجاو بەکاریبهێنێت و لە دانۆستانەکانی هەرێم لە گەڵ حکومەتی عێراق بە تایبەتی سەبارەت
بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەکاریبهێنێت کە بە
هیچ شێوەیەک ئەم بەڵگەنامەیە ناتوانرێت لێی پاشگەز بێتەوە یان هەڵبوەشێنرێتەوە بەڵکو پێویستە
پێوەی پابەند بن .

Top