بەم کردارانە زیان به تەندروستی نینۆک دەگەیەنیت

بەم کردارانە زیان به تەندروستی نینۆک دەگەیەنیت

تەندروستی نینۆک کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جوانی دەست هەیە. گەر نینۆکەکانتان وشکن و رەنگیان تێکچووە، لەوانەیە به هۆی هەندێک خووی ڕۆژانەوە بێت کە پێتان وایە هیچ زیانێکیان نیە.

 

١- پاکنەکردنەوەی بۆیەی نینۆک بۆ ماوەیەکی زۆر،گەر بۆ ماوەیەکی زۆر بۆیەی نینۆک پاکنەکرێتەوە، پێکهاتە کیمیاییەکانی ناو بۆیەکە دەچێتە ناو نینۆک و وشکی دەکات. کەوابوو هەوڵبدەن پاش هەر جارێک بۆیەکردن بۆماوەی دوو هەفتە بەکاری مەهێنن. 
٢- شووشتنی دەست به شێوەیەکی نەگونجاو، ڕاستە لە ماوەی ڕۆژدا چەندین جار دەستمان دەشۆین، بەڵام زۆر جار ژێر نینۆکەکان به باشی پاکنابێتەوە و دەبێتە شوێنێکی گونجاو بۆ سەرهەڵدانی بەکتریاکان. 
٣- بەکارهێنانی نینۆک وەک ئامراز، هەرگیز لە نینۆکی خۆتان سوود وەرمەگرن بۆ کردنەوەی سەری کۆکاکۆلا یان پاک‌ کردنەوەی شتێک. 
٤- گرنگینەدان بە نینۆک لە زستاندا، ڕێگە چارەی ئەم کێشەیە بەکارهێنانی دەستکێشە، کاتێک کەشوهەوا وشک و ساردە، بۆئەوەی ڕادەی شێداریی نینۆکەکان نزم نەبێتەوە بەر لەوەی دەستکێش بکەنە دەستتان پێویستە به کرێم دەستتان چەور بکەن .
٥ -کورت نەکردنەوەی نینۆک، ئەگەرچی درێژ بوونی نینۆک جوانە، بەڵام ئەبێ بزانن لەم کاتەدا هێز و توانای نینۆک زۆر کەم دەبێتەوە. بۆیە تا دەتوانن نینۆکەکانتان کورت ڕابگرن.

 

 

 

 

Top