سامسۆنگ هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتان دەکات

سامسۆنگ هەماهەنگی لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتان دەکات

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ئەمڕۆ هاوبەشی خۆی لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتان لە شاری نیویۆرک ڕاگەیاند بۆ نمایشکردنی کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری بەناوبانگی مۆزەخانەکە لە تەلەفزیۆنی The Frame. ئەمڕۆ لە فرۆشگای هونەری سامسۆنگ پەردە لەسەر کۆمەڵە کارە هونەرییە جیاوازەکانی ئەم مۆزەخانەیە لادەدرێت، تا بەکارهێنەرانی ئامێرەکان بتوانن هەر شوێنێک بگۆڕن بە نمایشکردنی زیاتر لە 2300 پارچەی هونەری، لەنێویاندا کارە بەناوبانگەکانی هونەرمەندان و پارچەی مۆزەخانەکان.
بەکارهێنەرانی فرۆشگای هونەری سامسۆنگ دەتوانن لە نێوان 38 پارچە لە سەرانسەری بەشە هونەرییە جیاوازەکانی مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان هەڵبژێرن، لەوانە بەشی ئەمریکی، هونەری ئاسیا، هونەری میسری، تابلۆی ئەوروپی، هونەری ئیسلامی و چەندانی تر. لەم مۆزەخانەیەدا کۆپی دیجیتاڵی بە ڕوونی بەرزی کارە هونەرییە بەناوبانگەکان نمایش دەکرێن کە نوێنەرایەتی چەندین کولتوور و مێژوو دەکەن.
بەکارهێنەرانی فرۆشگاکان دەتوانن کارە هونەرییە سەرسوڕهێنەرەکان لە ماڵەکانیاندا نمایش بکەن، لەوانە تابلۆی "پرۆڤەی بالێ لەسەر شانۆ" The Rehearsal of the Ballet Onstage ی ئێدگار دیگا (نزیکەی ساڵی 1874)، و تابلۆی گوڵەبەڕۆژە" Sunflowers " بۆ ڤینسێنت ڤان کوخ (1887) و ژیانی بێدەنگ لەگەڵ سێو و گوڵی بەهار" Still Life with Apples and Pot of Primroses "ی پاوڵ سیزان (نزیکەی 1890)؛ و "نمایشی لاوەکی سێرک" ("Parade du Cirque")بۆ جۆرج سیورات (1887-1888). هەروەها خاوەنانی The Frame دەتوانن سەیری شوێنەوارە کۆنەکانی وەک "تەعویزی چاوی میسری کۆن لە هۆرۆس" (کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 1070-664 پێش زایین)، و گەنجینەی سەدەی ناوەڕاست لەوانەش "کەرکەدەن لە پارکەکەدا پشوو دەدات" The Unicorn Rests in a Garden لە (1495-1505)، و قوماشە بەناوبانگەکانی فەرەنسا و باشووری هۆڵەندا. وە کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری بەناوبانگی ژاپۆنی، وەک لە ژێر پردی مانێن لە فۆکاگاوا Under the Mannen Bridge at Fukagawaی کاتسوشیکا هۆکوسای (نزیکەی 1830-1832)، و کورتە ژیاننامەی وێناکراوی دەروێش نیچیرێن: هێورکردنەوەی دەریای زریاناوی تسونۆدا لە کاتی گەشتی دەربەدەریدا بۆ دوورگەی سادۆ”ی ئوتاگاوا کونیۆسی (1835-1836). کۆمەڵەکە بەرهەمە ئەمریکییە گرنگە مێژووییەکان لەخۆدەگرێت، وەک “واشنتۆن بەزاندنی دێلاوێر” Washington Crossing the Delaware (1851) بۆ ئیمانوێل لوتز.
جۆش ڕۆم، بەرپرسی مۆڵەتپێدانی جیهانی و هاوبەشی لە مۆزەخانەکە دەڵێت: لە ساڵی 1870ەوە مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتان تایبەت بووە بە نمایشکردنی بەرهەمە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان بۆ سەردانکەران و هەوادارانی هونەر لە سەرانسەری جیهان، هاوبەشیمان لەگەڵ سامسۆنگ بەشداری دەکات لە گەیشتن بەم ئەرکە بە شێوەیەکی نوێ و سەردەمیانە. ڕێگەدان بە کڕیاران بۆ چێژوەرگرتن لە کارە ئایکۆنییەکانی کۆمەڵەی مۆزەخانەکە لە ماڵەوە، گەڕان بەدوای هەڵبژاردنێکدا بۆ نمایشکردن، و دامەزراندنی گفتوگۆیەکی نوێ لە بارەی هونەر و داهێنان و تەکنەلۆژیا.
ئامانجی مۆزەخانەکە بۆ ئاشکراکردنی بیرۆکەی نوێ و پەیوەندییە ناوازەکان لە سەرانسەری کات و کولتوورەکاندا لە ڕێگەی کۆمەڵەکانییەوە ئاسۆیەک دەکاتەوە بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ فرۆشگای هونەری سامسۆنگ کە یەکێکە لە گەورەترین سەکۆ دیجیتاڵییەکانی جۆری خۆی. ئەم فرۆشگایە بەرهەمی هونەری لە مۆزەخانە و گەلەرییەکانی جیهانەوە دێنێت تا بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی The Frame لە 42 وڵاتدا بیبینن، هەروەها بەدواداچوون بۆ چەندین سەدەی هونەری دەکات، لە هونەرمەندەکانی کۆنەوە، وەک بۆتیسێلی، لیۆناردۆ، گۆیا و ڤان کوخ، تا هونەرمەندانی هاوچەرخی وەک شانێکە سمیس و ئەوانی تر، لە ڕێگەی بەرنامەسازییەکی نمایشی مانگانەی جۆراوجۆرەوە.
سانگ کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکای باکوور لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "فرۆشگای هونەری سامسۆنگ شانازی دەکات کە هاوبەشی لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری میترۆپۆلیتان دەکات بۆ نمایشکردنی کارە هونەرییە ئایکۆنییەکان بۆ ملیۆنان ماڵ لە سەرانسەری جیهاندا. لە سامسۆنگ، ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی پێناسەیەکی داهێنەرانە بۆ ئەزموونی کەیفخۆشی لە ڕێگەی داهێنانی تەکنەلۆژی، و خۆشحاڵین بە هاوبەشیکردن لەگەڵ ئەم دامەزراوە بەپێزە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بۆ یەکەمجار چێژ لە بەرهەمە هونەریەکان وەربگرن کە هەڵگری گرنگییەکی کولتووری ناوازەیە لە مۆزەخانە لە ڕێگەی تۆڕێکی دیجیتاڵی سەردەمی لە ئاسوودەیی تەواوەتی ماڵەکانیاندا”.
فرۆشگای هونەری سامسۆنگ لەسەر The Frame بەردەستە، کە تەلەفزیۆنێکی زیرەکی 4K بە ملیارەها ڕەنگ و چوارچێوەی وێنە بەرزکراوەتەوە، وێنەی زۆر زیندوو پیشان دەدات لەکاتی داگیرساندن و هونەری جوان لەکاتی کوژانەوە. شاشەی مات بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ڕەنگدانەوەی ڕووناکی کەمدەکاتەوە بۆ تەواوکردنی هاوشێوەی کانڤاس، ئەمەش وایکردووە کە گونجاو بێت بۆ نمایشکردنی کۆمەڵە دیجیتاڵییەکانی فرۆشگای هونەری سامسۆنگ، لەگەڵ وێنەی کەسی و کارە هونەریەکان. بەکارهێنەران دەتوانن لە کۆمەڵێک چوارچێوەی تەلەفزیۆنی هاوشێوەی چوارچێوەی وێنە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی شوێنەکەیان تایبەت بکەن، و دەتوانن جێگیرکردنی دیواری تەنک کە لەگەڵیدایە دابنێن کە بە شێوەیەکی خۆکاری دەسوڕێتەوە بۆ پیشاندانی ناوەڕۆک بە شێوەیەکی ستوونی یان ئاسۆیی، بۆ بینینی هەموو کارە هونەرییە سەرسوڕهێنەرەکان.

Top