چۆن پارێزگاری لە شێداریی دەستت دەکەیت؟

چۆن پارێزگاری لە شێداریی دەستت دەکەیت؟

چەندین هۆكار هەیە كە دەبنە هۆی وشكبوونی دەستەكان، وەكو زۆر شتنی دەست بە سابون، یان گۆڕانی كەشوهەوا، كە زیاتر لە وەرزی پایز و زستان رووبەڕووی ئەم گرفتە دەبینەوە.

ماسكی سرووشتی سوودی زۆری هەیە بۆ شێداركردنەوەی پێست و رێگریكردن لە قڵیشان، بە چەند رێگەیەكی سرووشتی دەتوانیت پارێزگاری لە دەستەكانت بكەیت و ڕێگری لە وشكبوونەوەی بكەیت.

١- شیر و سۆدە
یەك كەوچك شیر، لەگەڵ بادەم و شیری گوێزی هندی تێكەڵ بكە، چارەکە کەوچکێکی بچوك سۆدەی نانی تێبكە، پاشان كەمێك شەكری قاوەیی یان شەكری سپی تێبكە، لەگەڵ هەندێك خوێی دەریا، لە كۆتاییدا ١-٢ دڵۆپ زەیتی زەیتوونی تێبكە و بە باشی تێكەڵیان بكە، بەم گیراوەیە٢-٣ خولەک مەساج بە دەستت بكە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆرە.

٢- ماست
رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە شێداركردنەوەی پێست، دەتوانیت ماست بدەیت لە دەستت، بۆ ماوەی ١٠ خولەك ،پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆرە، بۆئەوەی ئەنجامێكی ئەرێنی هەبێت رۆژانە دووبارەی بكەرەوە.

 

Top