جووتە پێڵاوێك بە ملیۆنێك دۆلار

جووتە پێڵاوێك بە ملیۆنێك دۆلار

 ئەو جووتە پێڵاوە بە نرخە لە ساڵی (1939) لە پێی ئەكتەری ئەمریكی (جودی گارلاند)دا بوو، كە كارێكتەری سەرەكی بوو لە فیلمی (ویزارد ئۆف ئۆز)، دواتر ئەو پێڵاوانە لە مۆزەخانەی گارلاند لە ویلایەتی مینسوتا دانرابوو، دواتر پێڵاوەكە دزرا، تا ئێستاش بە دوای دۆزینەوەی جووتە پێڵاوەكەن، كە دوای ماوەیەكی زۆری پشكنین، سەرەنجام بێ هیوا بوون، ئێستاش خەڵاتێكی گرانبەها دانراوە بۆ ئەو كەسەی زانیاریی لەسەر ئەو پێڵاوانە هەبێ، یان بیاندۆزێتەوە، ئەوەی سەیرە چەندین كەس ئەو پێڵاوەیان دروست كردووە و دەڵێن ئەوە پێڵاوەكەیە تا خەڵاتەكە بەدەست بهێنن، كەچی پێڵاوە ڕاستەقینەكە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، گرنگیی ئەو جووتە پێڵاوە لەوەدایە كە وەك كەرەستەیەكی كۆن دادەنرێ و نرخی ڕاستەقینەی دەگاتە (3) ملیۆن دۆلار.

 

Top