پێشانگای بەرنامەئەندازیارییەکان کریەوە

پێشانگای بەرنامەئەندازیارییەکان کریەوە

لە پێشانگایەکدا پڕۆژەکانی بەشداربووانی خولی تایبەتی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە زانکۆی جیهان نمایشکران
کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2023/10/19، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و هونەرمەندان و چەندین کەسایەتی دیار، لە پێشانگایەکدا پڕۆژەکانی بەشداربووانی خولی تایبەتی بەرنامە ئەندازیارییەکان لە گەلەری هونەری زانکۆی جیهان نمایشکران.
لەپەراوێزی پێشانگاکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن لە خولەکان بە سەر بەشداربووان دابەش کرا و دواتر سوپاس و پێزانینی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان ـ هەولێر پێشکەش بە ئەندازیاری تەلارساز (محمد سورکێو شەریف) کرا، لە بەرامبەر گرتنە ئەستۆی ئەرکی وانەگوتنەوەی خولی فێرکاری بەرنامە ئەندازیارییەکان بەسەرکەوتوویی.
شایەنی باسە: لە لایەن ئامادەبووان پڕۆژەی کۆتایی بەشداربووانی خولی بەرنامە ئەندازیارییەکان بەرز نرخێندران کە توانیویانە لە ماوەی خولێکی دوو مانگی دا بیرۆکەی پڕۆژەی ناوازە پیشان بدەن.
کارزان کانەبی

Top