بەهای خۆراكیی بامیە

بەهای  خۆراكیی  بامیە

بامیە Okra  دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی A، B1، B6، B9 (فۆلەیت)، C، K1، لەگەڵ كانزاكانی مەگنسیۆم،پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كالسیۆم، هەروەها ماددەی دژەئۆكسان لە گروپی فلاڤانۆلەكان و پۆلیفینۆلكان Polyphenols كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە. سوودە تەندروستییەكانی بامیە: پاراستنی تەندروستیی دڵ لە ڕێگەی كۆنترۆڵكردنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن و ڕێگرتن لە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، هاندنی گەشە و پاراستنی تەندروستیی كۆرپە لە ئافرەتی دووگیاندا، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و خۆپاراستن لە ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكە، هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، هەروەها بەهێزكردنی ئێسك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڤیتامین K و كانزای كالسیۆم لە بامیەدا.

 

Top