میوە گونجاوەكان بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

میوە گونجاوەكان بۆ دابەزاندنی كێشی لەش

  زۆربەی كەسانی قەڵەو یان خاوەن كێشی زیاد، پێیان وایە كە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش پێویستە كە لە خواردنی هەموو جۆرە میوەیەك دوور بكەونەوە، بەڵام لە لایەنی زانستییەوە ئەم بۆچوونە هەرگیز ڕاست نییە لەوكاتەی كە هەندێك جۆری میوە ڕۆڵی گرنگیان هەیە بۆ تاودانی دابەزاندنی كێشی لەش، كە هاوكات سوودی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن. ئەمە گومانی تێدا نییە كە هەموو میوەكان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی، بەڵام هەندێك جۆری میوە ڕێژەیەكی بەرزی شەكری سرووشتی لەخۆدەگرن، بۆیە زیاد خواردنیان هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، تەنیا ئەو جۆرانەی میوە گونجاون بۆ كۆنترۆڵكردن و دابەزاندنی كێش كە ڕێژەیەكی نزمی شەكر و ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ لەخۆدەگرن، بۆنموونە: ئەناناس كە بە وزەیەكی كەمەوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، كیوی كە پڕە لە ڕیشاڵ و ڤیتامین C و ڤیتامین B9، ئاڤۆكادۆ كە ڕێژەیەكی بەرزی چەوری و ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، میوەی پاپایا Papaya كە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین C، گرەیپ فروت، سێو كە ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، كاڵەك، شووتی كە تا ڕێژەی 90% ئاوی تێدایە، تووەتەكانی وەكو شیلیك و بلوبێری Blueberry و بلاك بێی Blackberry، پرتەقال كە پڕە لە ڤیتامین C، هەروەها قەیسی، ئاڵوو، كۆخ، گێلاس.

 

Top