خولێک بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکان لە پاریزگای هەولێر دەکرێتەوە

خولێک بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکان لە پاریزگای هەولێر دەکرێتەوە

.
ئەمڕۆ دووشەممە ,٦-١١-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری پلاندانان لەپەروەردەی گشتی و نوێنەری ڕێکخراوی یونسێف, خولێکی ڕاهێنان و هۆشیاری لەژێر ناونیشانی (الصحة المدرسیة, تەندروستی قوتابخانە) کە لەلایەن ڕێکخراوی یونسێف و بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر , بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنان ڕێکخرابوو لە هوتێل شیراتۆن بەسەر کردەوە .
جێی باسە, خولەکە بۆ(١٠٢) مامۆستای سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەشداربووان لە پەروەردەی قەزاکان لەپارێزگای هەولێرە , و بۆ ماوەی (٤) ڕۆژ بەردەوام دەبێت , لەوتەیەکیدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر پاڵپشتی و هەماهەنگی خۆی نیشاندا و هەروەها خستنە ڕووی چەند زانیاریی و ڕینماییەکی تایبەت بەخولەکە بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو و سوپاسی مامۆستا و ڕاهێنەرانی خولەکەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن .

Top