لە بەرگێكی ناوازەدا، بە چاپێكی نایاب كۆبەرهەمی شیعریی شاعیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەژاد عەزیز سورمێ لە چاپ تەواو بوو و بڵاوكرایەوە

لە بەرگێكی ناوازەدا، بە چاپێكی نایاب كۆبەرهەمی شیعریی شاعیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەژاد عەزیز سورمێ لە چاپ تەواو بوو و بڵاوكرایەوە

 یەكەم بەرهەمی شیعریی شاعیر كە لەم كتێبەدا بەرچاو دەكەوێت بە ناوی(شەوبا) كە مێژووەكەی بۆمانگی 12ی ساڵی 1975 دەگەڕێتەوە، دوا بەرهەمی شیعریی نێو كتێبەكە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2006 نووسراوە و بڵاوكراوەتەوە. نەژاد عەزیز سورمێ خاوەن ئەزموونێكی دوورودرێژی ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسی و نووسینە، هەر لە ساڵانی حەفتاكانەوە دەستی بە نووسینی شیعر و بابەتی ئەدەبی كردووە، لەم بوارەدا زۆر سەركەوتوو بووە، جگە لە زمانی كوردی، شارەزاییەكی تەواوی لە هەردوو زمانی عەرەبی و فارسیدا هەیە، لەم دوو زمانەشەوە بەرهەمی وەرگێڕدراوی هەیە.

شاعیر لە نووسینی ئەم كۆبەرهەمەدا دەقی فرە ڕەهەند دەخاتە ڕوو، خۆی لە زۆر بابەت و مژاری نێو كۆمەڵگە داوە و خەمەكانی خۆی بە خوێنەر ناساندووە، كەرەستەی هونەریی شیعری لە بنیاتنانی دەقەكان دەخاتە بەردەست عاشقانی شیعرەوە، لە ڕێگەی مەعریفەوە لە دەرگای میتۆدە جۆراوجۆرەكانی داوە، لە ڕووی تەكنیك و لۆژیكەوە ئەزموونێكی سەركەوتوو نمایش دەكات، ئەو هاتووە بە فۆرمی ئاسان و دوور لە تەمومژ، شیعری پێشكەش بە خوێنەر كردووە، سوودی لە كەلتوور و عەقڵ و داهێنانی تازە وەرگرتووە، هەموو ئەو خەسڵەتانەی شیعری نوێی لە ڕەنگدانەوەی مەبەست و ئامانجەكانی شیعردا تەوزیف كردووە.

شاعیر نەژاد عەزیز سورمێ، لە بواری لێكۆڵینەوەی ڕۆژنامەنووسیدا چەندین كتێبی چاپ كردووە، هەروەك ئاماژەمان پێكرد لە ڕووی وەرگێڕانەوە بۆ نموونە، كتێبی(نووستووی بەرباران) لە زمانی فارسییەوە كردووە بە كوردی، لە زمانی عەرەبیشەوە كتێبی(چەند نامەیەك بۆ تارانتابابۆ)ی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، شاعیر لە بواری(كۆلاژ)یشدا هونەرمەندە، پیشانگاكانی كۆلاژ گەواهی ئەوە دەدەن تا چەند توانیویەتی لەم ڕووەوە سەركەوتوو بێت، لەوانە(پاییزی چاوەكانن كۆلاژ لە تاراوگەی شیعردا) هەروەها (چاوەكان هەمیشە چاوەكان، كڵاوڕۆژنەیەك لە شەختەدا)، ئەمە جگە لە (هونەری كۆلاژ- مێژوو..تەكنیك..ئەزموون)...تاد.

 دەستخۆشی لە شاعیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەژاد عەزیز سورمێ دەكەین، بە هیوای بەرهەمی زیاتر.

لە بەرگێكی ناوازەدا، بە چاپێكی نایاب كۆبەرهەمی شیعریی شاعیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەر نەژاد عەزیز سورمێ لە چاپ تەواو بوو و بڵاوكرایەوە
Top