بارزانى و پارتى و هەمیشە ستراتیژى ئاشتى و تەبایی

بارزانى و پارتى و هەمیشە ستراتیژى ئاشتى و تەبایی

مێژوو و خەسڵەت و کردەوەکانى پارتى و هەروەها گەلى کوردستانیش گەواهیدەرى ئەو راستییەن کە پارتى دیموکراتى کوردستان هەر لە سەڕەتای دامەزراندنییەوە لە دەستى دەستى مستەفا بارزانى باوکى ڕۆحى نەتەوەیی کورد تا بە ئەمڕۆى سەرۆک مسعود بارزانییەوە ،ئامانج وستراتیژى سەڕەکی یەکخستن و تەبایی و ڕێزەکانى گەلى کورد بووە و هەمیشە بە زەرووەرەتى زانیووە و لە پێناویشدا باجەکەى هەرچەندە قورسیش بوو بێت ، بەکردار سەسەماندوێتى بە گوێدانە بەرژوەندییەکانى حزبى و شەخسى ، ئەو تەبایی و یەکدەنگییە لە هەموو قۆناغەکانى خەبات ڕەنگدانەوە و دەستکەوتى گرنگى بۆ گەلەکەمان بەدەستهێناوە هەر لە شۆڕشى مەزنى ئەیلوول تا شۆڕشى پێشکەوتنخوازى گوڵان و بەرەى کوردستانى و ئینجا دواى ڕاپەڕینە مەزنەکەى ساڵى 1991 بارزانى وپارتى رۆڵى سەڕەکیی تێیدا بینیووە ، بەوەش توانی بەو تەبایی ویەکریزیییە لە نێوان هێزولایەنە کوردستانییەکان ئازادى و سەرکەوتنى گەورە بەدى بێت ، بەهەمان شێوە دواى راپەڕینیش بەردەوامبووە ، بۆ بەهێزکردنى ڕیزەکانى گەلى کورد ، سەڕەراى ناکۆکیی قوڵ وکێشە ، بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر ڕێککەوتنى ستراتیژیی بکەین ، ئەوا بینیمان کە گەلى کورد ودۆزە رەواکەى سەرکەوتن وپێشکەوتنى گەورەى بەخۆوە بینی.
بەهەمان شێوە پارتى دیموکراتى کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لە هەوڵى تەبایی و پێکەوە هەڵکردنى لەگەڵ هێزولایەنەکان بەتایبەت یەکێتیی داوە و پێی وابووە کە سەرکەوتن و دەستکەوتى گرنگ تەنها بەتەبایی نێوماڵى کوردستانیی دێتەدى ، چونکە مێژوو گەواهیدەرە دوژمنان ونەیارانى کورد هەمیشە لە دواى بۆشایی و کەڵێنێک دەگەڕێن بۆ ئەوەى دەرفەتێک بقۆزنەوە زیان لە دۆزى کورد و قەوارەکەى بگەێنن ، نموونەى رووداوەکانى 16ى ئۆکتۆبەرى و سیاسەتى داگیرکردنەوەى قەوارەى هەرێمى کوردستان لەلایەن نەیارانى کوردەوە دیارترینە ، بەڵام پارتى و بارزانى بە سیاسەتى ژیرانەى ڕێگەى نەدا جارێکى تر گەلى کورد وهەرێمى کوردستان ژێر دەست ببێتەوە ، ئەوەش دیاربوو لە ئەنجامى ناتەبایی و نالۆژیکى و سادەیی بوو ، بۆیە گرنگە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکان تەنها بیرلە بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان بکەنەوە .

ئەوەى جێگەى سەرنجە ئەوەیە کە لە دوای کۆچى دوایی جەلال تالەبانى و کۆتایی هاتنى رێککەوتنی ستراتیژی ، رۆژ بەڕۆژ کەلێن و درزی گەورە پەیدابوو، کە پڕکردنەوەیان ئاسان نییە، لەبەرئەوە جارێکی تر ،لەگەڵ ئەوەشدا رووداو و پێشهاتى نوێی هاتنە ئاراوە ، ئەوەش وایکرد کە ئەرک و بەرپرسیاریەتى گەورە بکەوێتە ئەستۆى بارزانى و پارتییەوە ، بۆیە، ئەوەى بەلایی سەرکردایەتیی پارتییەوە گرنگ وەک خەسڵەت و نیشتیمانپەوەرى و کوردپەوەرى درێژکردنى دەستى ئاشتى و تەباییە ، بەتایبەت کە پارتى خوێندنەوەى وردبینانەى بۆ خەونى نەزۆکى وڵاتانى ناوچەکە هەیە کە چاویی چنۆکیان بڕیوە ئەوەى کە سوود لە ناتەبایی وناکۆکیی حزب ولایەکان وەربگرن لە پێناو زیانگەیاندن بە ئەزموون ویەکریزى گەلى کورد .
هەر ئەوەشە کە پارتى بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی ئەو رەوشە هەستیار و نالەبارەی کە هاتۆتە ئاراوە، هەوڵی تەبایی و یەکریزى ناوماڵى کورد و یەکخستنی هێز و تواناکانی گەلی دا، بۆ روبەڕوبوونەوەی گشت کێشە و مەترسییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و مانەوەی قەوارەی هەرێمى کوردستان، هەروەک چۆن لە رابردوودا رابەرایەتی یەکدەنگی کردووە، کاری بۆ چارەسەری ناکۆکییە بنچینەییەکانمان کردووە، چونکە بەردەوامبوونى زیانی گەورەی بە دۆزى رەواى گەلەکەمان دەگەێنێت. دیارە هەرکاتێک توانیمان لە ناوخۆماندا بەهێزبین، دەتوانین تاڕادەیەکی باش روبەڕووی مەترسییە دەرەکییەکان ببین، کەموکوڕییەکانمان لە هەموو روویەکەوە دەستنیشان بکەین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
ئێمە پێویستمان بە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانى ونەتەوەیی و وڵاتەکەمانە، لە هەوڵی رووخێنەرانە و دستدرێژییەکانی دەوروبەرمان، کە رۆژانە بەبەرچاوی خۆمان و دۆستەکانمانەوە خاکمان بۆردومان دەکرێ و هاووڵاتیانمان شەهید دەکرێن.
کوردەواری پڕێتی لە ناکۆکی و ناتەبایی، پێویستی بە دانبەخۆداگرتن و قوربانیدانە، بۆیە پێویستە هەموان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرین و ماوە نەدەین ناکۆکییەکانمان قووڵتر ببنەوە، تا بتوانین هەرێمەکەمان کە بە خوێن بەدەستهاتووە، لە رەوشە قورسەکان پارێزراوبێت، ئەمەش تەنها بە ئاشتەوایی نێوان لایەنە سیاسییەکان. بەدیدێت. بۆیە، پێویستیان بە هەوڵی دەستوبردە و دەبێت گشت تواناکان یەکبخەین، بۆئەوەی بتوانین کەشێکی ناوخۆیی توندوتۆڵ دروستبکەین، پێویستە چۆن تێڕوانینمان بۆ سیاسەت بریتییە لە هونەری رێکخستنی کۆمەڵگە، بەم جۆرەش نەبێت، چەمکی لێبوردن و هیچ چوارچێوەیەکی گشتی دیموکراسی بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی راستەقینە نایەتەدی، ئەوکاتەش دەتوانین رێ لە مەترسییە دەرەکییەکان بگرین، چونکە پێویستمان بە گیانی یەکگرتوویی هەیە لەبەرئەوەی سەرکەوتن و شکستمان پێکەوەیە، نابێت دەرفەت بدەین نەیارەکانما کەلێن و ناکۆکی لەنێوانماندا دروست بکات، بەتایبەتی کە ئێستا دەبینین تێڕوانینی شۆڤێنیستانە لە هەندێک لایەن بەغدا سەریهەڵداوەتەوە بۆیە نابێت چتیر بەرژوەندى شەخسى و حزبى پێش بەژەوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانەکەمان بکەین و هەنگاوەکانى سەرۆک بارزانى و پارتى ، کە لەپێناوی یەکڕیزیدا هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ئێستا و دواڕۆژی هەرێمی کوردستان.

Top