هەوڵی پەرلەمانی ئێرلەندا بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل

هەوڵی پەرلەمانی ئێرلەندا بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل

 

بەشێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێرلەندا هەوڵی دەرکردنی باڵوێزی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان دەدەن.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی ئێرلەندا دەنگ لەسەر دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل بدات.

سۆسیال دیموکراتەکانی چەپڕەو هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند: کە ڕۆژی چوارشەممە پێشنیارێک بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئێرلەندا، دانا ئێرلیش دەخەنە ڕوو، "لەبەر ڕۆشنایی شکستی حکومەتی ئیسرائیل لە ڕاگرتنی بە ئامانجکردنی بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان، کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارمەندانی تەندروستی.

لە کاتێکدا سۆسیال دیموکراتەکان تەنها شەش کورسی لە کۆی ١٦٠ کورسی پەرلەمانی ئێرلەندایان بەدەستەوەیە، چەند پارتێکی دیکەی چەپ پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێگەی دیپلۆماسی ئێرلیش ڕاگەیاند. هاوکات، « شین فین » ، باڵی سیاسی پێشووی سوپای ڕزگاریخوازی ئێرلەندا، هەوڵدەدات ئیسرائیل ڕەوانەی دادگای لاهای بکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە خەڵکی ئێرلەندا بە شێوەیەکی نەریتی خۆیان بە لایەنگری فەلەستین دەزانن، چونکە هاوتەریبی لە نێوان خەباتیان دژی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و خەباتی فەلەستینییەکان دەبینن. 

سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا پشتگیری لە مافی بەرگری لە ئیسرائیل کرد، بەڵام نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی بۆردومانی غەززە یەکسانە بە سزای بەکۆمەڵ و شتێکی نزیک لە تۆڵەسەندنەوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top