ســەرۆك بــــارزانی ـپـێـشــوازی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەكات

ســەرۆك بــــارزانی ـپـێـشــوازی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حوسێن عەلی ساڵح ئەلفەزالە یەكەمین كونسوڵی گشتیی وڵاتی قەتەر لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر سڵاوی ئەمیر و سەرۆكوەزیرانی قەتەری بە سەرۆك بارزانی گەیاند و خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا و ڕایگەیاند كە هەوڵەكانی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە بورای بووژانەوە و ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەگەڕ.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد و پێشوازیی لە بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی قەتەری كرد و جەختیشی لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەردوولا كردەوە.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Top