هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە سووانی جومگە

هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە سووانی جومگە

سووانی جومگە یان داڕووشانی جومگەOsteoarthritis (OA) باوترین جۆری هەوكردنی درێژخایەنی جومگەیە كە تا ئێستا چارەسەری یەكجارەكیی بۆ نییە. حاڵەتەكە بریتییە لە تێكچوون یان سووانی چینی كڕكڕاگەی سەر ئێسكە بەشداربووەكانی جومگە، لەگەڵ شانەكانی دەوروبەری لە ژێ و بەستەر و چینی ناوپۆشی جومگە، كە بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی هەوكردن، ئاوسان، سخبوونی جومگە، ئازار، لەوانەشە ببێتە ئەگەری سەقەتیی جومگە. سووانی جومگە لەوانەیە كە لە هەر جومگەیەكی لەشدا ڕوو بدات، بەڵام باوترین ئەو جومگانەی كە تووشی دەبن بریتین لە: ئەژنۆ، جومگەكانی دەست، نێك، مل، لەگەڵ جومگەی بڕبرەكانی خوارەوەی پشت. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە كەوتن و زەبر بۆ جومگەكان، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی بەردەوام، بەتایبەتی پیادەڕۆیی و ئەنجامدانی مەشقە وەرزشییە پرۆفێشناڵەكان لە ژێر ڕێنمایی ڕاهێنەردا، حەسانەوە لەكاتی هەستكردن بە ناڕەحەتی یان ئازار لە هەر جومگەیەكدا، بەكارهێنانی كەفشی گونجاو لەكاتی كاركردن و مەشقی وەرزشیدا، گرنگیدان بە خەوی دروست، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، گرنگیدان بە ڕووناكی لە شوێنی كار و ناوماڵدا بەمەبەستی بینینی باشتر و خۆپاراستن لە كەوتن و زەبر بۆ جومگەكان.

 

Top