كاریگەرییە درێژخایەنەكانی بەرزبوونەوی ئاستی شەكری خوێن

كاریگەرییە درێژخایەنەكانی بەرزبوونەوی ئاستی  شەكری خوێن

بەگشتی بەرزبوونەوەی ناوبەناوی ئاستی شەكری خوێن نابێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی، كە لەوانەیە لە هەر كەسێكدا ڕوو بدات تەنانەت ئەگەر تووشی نەخۆشیی شەكرەش نەبووبن، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە زۆربەی كاتەكاندا یان بە شێوەیەكی بەردەوام، هۆكارە بۆ پەیدابوونی گرفتی تەندروستی لە زۆربەی بەشەكانی لەشدا. بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن Hyperglycemia بۆڕییە گەورە و بچووكەكانی خوێن تێك دەدات كە هۆكارە بۆ: نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، نۆرەی دڵ، نەخۆشیی گورچیلە، هەوكردنی دەمارەكانی دەوروبەر Neuropathy، نەخۆشیی تۆڕەی چاو، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین، هەروەها جەڵتەی مێشك Stroke. لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاستی شەكری خوێن بەرزتر لە ئاستی ئاسایی لەو كەسانەدا كە نەخۆشیی شەكرەیان نییە و تووشی حاڵەتی پێش شەكرەش Prediabetes نەبوونەتەوە، بە ڕێژەی 15% بەدی دەكرێت كە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەوا لەوانەیە كە بە تێپەڕبوونی كات پەرە بسەنێت بۆ حاڵەتی پێش شەكرە یان نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم هاوكات لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی ئاڵۆزییەكاندا.

Top