كوردستانی خۆراگر لە نێو عێراقێكی بێ سەوەریی و میلیشایی وەلاییدا

كوردستانی خۆراگر لە نێو عێراقێكی بێ سەوەریی و میلیشایی وەلاییدا

كاتێك ڕژێمی بەعس بە پشتیوانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕووخێندرا ، سەرۆك مسعود بارزانی ڕۆڵی لە بونیاتنانی عێراقی نوێ بینیی ، لە پێناوەی سڕینەوەی سیمای دیكتاتۆری و ستەمكاری لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە بۆ ئەوە بوو تاكو گەلی كورد لە ناو عێراقێكی دیموكراتی بە هاوبەشی و یەكسانی بژی و، وەكو هاووڵاتیی پلە دوو و سێ مامەڵەی لەگەڵا نەكرێت، بەڵام جێبەجێ نەكردنی ماددەی 140ی دەستووری و كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان لە پشكی بودجەی گشتی عێراق لە 17% بۆ كەمتر لە 9% و زەوتكردنی ماف و ماف و شایستەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگریی لە عێراق و، دواتر جووڵاندنی هێز لە دژی هەرێمی كوردستان و بڕینی بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستان و دژایەتیكردنی كورد لە مەحافیلە نێودەوڵەتییەكان و، پشتگوێخستنی قەرەبووی كیمیاباران و ئەنفال و وێرانكردنی نزیكەی 5000 گوندی كوردستان و كوشتن و كۆمەڵكوژی، ئەمانە هەمووی وای كرد كورد هەست بە زوڵم و چەوساندنەوەیەكی زۆر بكات، بە تایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، هێزە میلیشیاكان كە بە پاڵپشتیی وڵاتێكی دەرەكی چاویان بە پێشكەوتن و سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵ نەدەهات كە بە هەموو پێوەرەكانی سەقامگیری و ئارامی و وەبەرهێنان بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق جیاواز بووە، بەردەوام لە بۆسەدا بوون بۆ لێدانی هەر دەستكەوت و كارێكی باش، بۆیە سەرۆك بارزانی بە توندی ڕووبەڕووی برسیكردن و سزادانی خەڵكی كوردستان ڕاوەستایەوە و نەكەوتە ژێر ئەو فشار و پاڵەپەستۆیانەی كە دەیانویست ڕیفراندۆم نەكرێت، یان دوا بخرێت، لە كاتێكدا لە دەستووری عێراقدا ئەو مافە بە گەلی كوردستان دراوە كە ڕیفراندۆم بكات، تەنانەت لە دەستووری هەمیشەیی عێراقیشدا هاتووە: جێبەجێكردنی ماددەكانی دەستوور زامنی یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكات، هەرچەندە لە ڕووی واقیعەوە عێراق پارچە پارچە بووە و كورد هیچ ڕۆڵێكی لەو پارچە پارچە بوونە نەبووە، ئەوە هێزە مەزهەبی و بەكرێگیراوەكانی وڵاتانی دەوروبەرن وایان كردووە هیچ عێراقییەك هەست بە هاووڵاتیبوونی خۆی نەكات، سەرۆك مسعود بارزانی وای كرد لە ڕیفراندۆمدا دوابزمار لە تابووتی ئەو دەوڵەتە بدرێت كە كورد بە هاووڵاتی پلە دوو سەیر دەكات و بەردەوام دژایەتیی سیاسی و سەربازی و ئابووریی كوردستان دەكات. دواتر كاتێك گەلی كورد ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا و سەركەوتنی بەرچاویی بەدەستهێنا ئینجا ترس و دڵەڕاوێكی لە نێو هەناویی عێراقدا دروستكرد و لە هەمانكاتیشدا هەنگاوێكی مێژوویی و قۆناغێكی پێشكەوتووە لە قۆناغەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، ئەم هەنگاوەشی بەپێی بەڵگەنامە و دیكۆمێنتە نێودەوڵەتییەكان و هەموو ڕێكەوتنامە جیهانییەكان بە ئاشتی و شەفافانە پەیڕەوكراوە و دەرئەنجامەكەشی هیچ گومان و كەموكورتییەكی بەسەرەوە نییە، بگرە لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەدا زۆر سەركەوتوو بووین و لەكاتی خۆیدا بوو، چونكە ڕیفراندۆم لە دەرئەنجامی ئەو شكست و نەهامەتی و زوڵمە زۆرە هات كە بە درێژایی مێژوو دەرهەق بە گەلی كوردستان بە پلان و بەرنامە جێبەجێ دەكرا، ئەمە وێڕای ئەوەی هەر خۆی لەخۆیدا كورد بە نەشتەرگەرییەكی شكستخواردوو بە زۆرەملێ بەستراوەتەوە بەم دەوڵەتەوە پرۆسەی بەیەكەوە بەستنی كوردستانی باشوور، ویلایەتی مووسڵ، لەگەڵ عێراقی عەرەبی (ویلایەتی بەغداد و بەسرە)، حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق نەك هەر نەیانتوانی ئەو هەست و سۆزە بۆ كورد دروست بكەن كە هاووڵاتی دەرەجە یەكی ئەو وڵاتەن، بەڵكو بە خراپترین و قێزەوەنترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا كردوون، تا گەیشتە ئاستی كۆمەڵكوژی و دەركردن و زەوتكردنی كەلتوور و زمان و خاك و مافی ژیان، هەر لەم ڕوانگەیەوە كەلتوور و دابونەریتی ناشیرینی سڕینەوەی بەرامبەر و ڕەتكردنەوە و ئازاردانی كورد، وەكو میراتییەكی ناشیرینی لێ هاتووە و تا ئەمڕۆش هەر بەردەوامیی هەیە،پێوستە ئەو راستییە بزانین كە ،گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی وڵاتانی دەوروبەر، بە پەراوێزخستن و پشتگوێخستن چارەسەر نابێت و دەرگای ململانێ و ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەكان بە كراوەیی بەجێ دەهێڵێت، ئێستا چارەنووسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش لە ناو دەوڵەتێكی بەزۆر لكێنراوی تائیفی و مەزهەبیدا ماوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە لە سێ دەیەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلماندوویەتی كە فاكتەری ئارامی و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا و خوازیاری پێكەوە ژیان و دۆستایەتییە، بە ڕاددەیەك هەرێمی كوردستان لە قۆناغ و سەردەمێكی هەستیاردا بوو بە پێگەیەك بۆ پێكەوە ژیان و لێبووردەیی و جێگەكردنەوەی هەموو لێقەوماو و ئاوارە نەك ناوچەكانی عێراق، بەڵكو سەرجەم ناوچەكانی دەوروبەر. بۆیە هەنگاوەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق و بەتایبەت لە ، ئێستادا فاشیزمەكانی بەغدا بە پاڵپشتی دەرەكی دەیانەوێ بە رێگەی گوشاری نایاسایی خەڵك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هان و ناڕازی بكەن، بۆ نموونە رۆیشتنی نەوتی كوردستان دەوەستێنن، مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان دەبڕن و شایستە داراییەكانی كوردستان نادەن، رێگە بۆ سەرمایەدارانی كوردستان خۆش دەكەن كە كۆمپانیاكانیان بگوازنەوە بۆ بەغدا و شارە عەرەبییەكان، دەسەڵاتی دادگەی بە ناو فیدراڵییان وەك كارتێكی فشار بەكار دێنن تا ، لە دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێم بوەستێتەوە و دەیان كاری دزێوی تر كە زیان بە كوردستان بگەیەنێت.، بەدڵنییاییەوە ، هەموو ئەو پیلانگێری و فشارانە سنووریان هەیە و خۆراگری گەلی كورد و سیاسەت و دیپلۆماسی ژیرانەی سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم وسەرۆكی حكوومەتی كوردستان شكست بە هەموو ئەو هەوڵ و خەونە نەزۆكانە دژ بە كورد وكوردستان دێنێت .

Top