حکوومەتەکەی شیاع سوودانی ترسی لێنیشت

حکوومەتەکەی شیاع سوودانی ترسی لێنیشت

 

ئەمرۆهەینی 8-12-2023لە کاتژمێر(4)ی بەرەبەیانییە تا ئێوارە کاتژمێر(6:30) ی ئێوارە ئاسمانی بەغدا وهەولێربە مووشەک ودڕۆنی بۆمبرێژکراوەوە کراوەتە ئامانج و شریقەی مووشەک وبۆمبایان لێوە بیستراوە وناوچە بە ئامانجگیراوەکانیان هەراسان کردووە.

مووشەکبارانی بایلۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لە بەرەبەیانیی زوو،ومووشەکبارانی باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ئێوارە وتا کاتژمێر18:5کاتی هێرشکردنە سەرباڵەخانەیەکی تەواونەکراوی نیشتەجێی خەڵک،نزیک فرۆکەخانەی هەولێرکە هێشتا کاری بیناسانی لێ دەکرێ ،کاردانەوەی بەپەڵەی ناوخۆیی ودەرەکی لێ

کەوتەوە و هەموو کاردانەوەکانیش وێرای سەرکۆنەکردن ، حکومەتی عێراق بە بەرپرسیاردەزانن لەبەرامبەر ئەوهەموو  هێرش وپەلاماردانەی کراونەتە سەر بایلۆزخانەی ئەمریکا وهێزەکانییان لەعەین ئەسەد وشوێنانی تروەک  فرۆکەخانەی هەولێروهەریر. لە ماوەکانی ڕابوردودا ئەمریکیەکان راستەخۆ هێزە چەکدارەکانی سەربە ئێرانیان تاوان بارکردوە وبەغدا ش هەر ئەو هێزانەی بە هێزە لە یاسا دەرچووەکان ناوزەد کردووە .

 ئەمریکییەکان هەموو جارێ بەغدایان لە مەترسییەکان وکاردانەوەی ئەوجۆرە  

هێرشانە ئاگادار کردوە، تا بەرۆژی ئەمرۆدەگات هەندێ لەو ئاگادارکردنەوانە

پەیمامی زبری  ژێراو ژێری ئەمریکییەکانیشی لەگەڵدابووە .

جیا لە هەموو کاردانەوەکانی رۆژانی رابووردوی هێرش و پەلامارە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ئەمڕۆ 8-12-2023 کێرڤی کاردانەوەکانی ئەوجارەی  واشنتۆن و هەولێرو نەتەوەیەکگرتووەکان بەرزتر دێتە بەرچاوو بەرزتر دەبینرێ .

 لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دا وێرای ئەو سەر  کۆنەکردنی هێرشەکەی ئەمڕۆ کە دژی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو ، حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە بەرپرسیاردەزانێ لە راگرتنی ئەم هەوڵانەی گڕوپە لە یاسا دەرچووەکان ورێک  حکوومەتی شیاع سوودانی دەخاتە ئەمری واقیعەوە .  

لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە لە بەیاننامەی ئەمرۆیدا 8-12-2023 وێرای سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکییکە بۆ سەربایلۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دواش

لە بەغدا دەکات بە گوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دامەزراوە دبلۆماسییەکان

بپارێزی و گیانی دیبلۆماتەکانیش پارێزراوبن . ئەوەیان سەرباری سەرکۆنەکردن و نارەزایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلایەن گوتەبێژەکەیانە هەرئەمرۆهەینی  زە نێکێکی دیکەی واشنتۆن بوو بۆ بەغدا لێدرا  .

لە کاتێکدا بەغدا لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆهەینی 8-12-2023دا  لە واشنتۆن وهەولێر و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئاگاداردەکرێتەوە،ئەوە ئەوە دەسەلمێنێ کە

باری هێمنی و ئاسایشی عێراق ناسەقامگیرە ومەترسی تەقینەوەی لەسەرە وکارکردنی نێردە دبلۆماسییەکان ودامەزراوە نێودەوڵتییەکان بە ئامانجگیراون و ئازادی کارکردنیان لە عێراقدا بۆتە هێلی سوورە .

لەم سۆنگەیەدا هەر ئەم شەو كاتژمێر 20:30 ی شەوی 8-12-2023 بە پەلەپەل ودەست بەجێ حکوومەتەکەی شیاع سوودانی کەوتە خۆ و پێ دەچێ ئەوجارەیان زووتر و باشتر لەخۆی گەیشتبێ بۆیە لەسەر داوای سەرۆکوەزیران و فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکان عێراق ،چارچیوەی هاوئاهەنگی-پارتەکەی سەرۆک وەزیران ، کۆبوونەوەیەکی گرنگ وبەپەلەی ساز کرد .

ئەم کۆبوونەوەیە بە راگەیاندراوێک کۆتایی هات ،  حکوومەتی عێراق چەندین

بەرپرسیارەتی ئەستۆی خۆی گرتبێ ئەوە دەگەینێ عێراق لە 17 تشرینی یەکەمی ئەوساڵەوە واتە لە 17-10-2023 بە قۆناغێکی مەترسی دا تێدەپەڕێ ، ئاسایش و هێمنی ئەو وڵاتە و هێزو توانای ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی وڵات و بەدوور گرتنی لە هەر شەڕو پێدادانێک دا لاوازو لەرزۆکە .

هەولێر 8-12-2023 

 

 

Top