لە شەڕێكی چەکداری لە مەکسیک؛ ١١ کەس کوژران

لە شەڕێكی چەکداری لە مەکسیک؛ ١١ کەس کوژران

 

 

 

 

لە شەڕێکی چەکداریدا لە نێوان دانیشتوانی گوندێکی مەکسیک و باندێکی تاوانبار، بە گشتی ١١ کەس لە هەردوولا کوژران كە ٨ ئەندامی باندەكە  و ٣ گوندنشین بوون.

پۆلیسی مەکسیک ڕایگەیاند: لە شەڕێکی چەکداریدا لەنێوان گوندنشینانی شارۆچکەی تەکكالتیتلان کە نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مەکسیکۆ سیتی دوورە و باندێکی تاوانبار، هەشت ئەندامی باند و سێ گوندنشین کوژراون.

لە چەند گرتە ڤیدیۆیەكدا کە لە کاتی شەڕەکەدا گیراون، دەبینرێن ئەندامانی باندەکان جلوبەرگی سەربازی و کڵاویان لەسەردایە، و ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن گوندنشینەکانەوە دەسوتێنرێن.

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، کە ئەندامانی باندەکە پێش پێکدادانەکە داوای باجیان لە خەڵکی گوندەکە کردووە و بەهۆی ڕازی نەبوونی گوندنشینانەوە پێكدادان لە نێوانیاندا ڕوویداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top