سوود وەرگرتن لە ئاوی بنێشتەتاڵ بۆ پاراستنی پێست

سوود وەرگرتن لە ئاوی بنێشتەتاڵ بۆ پاراستنی پێست

زۆر ڕێگە هەیە بۆ سوودوەرگرتن لەم مادەیە و زەیتەكەی، لەم بابەتەدا سوودی ئاوی بنێشتەتاڵ بۆ توندكردنەوەی پێست باس دەكەین.

چۆنیەتی بەكارهێنان: پارچە لۆكەیەكی پاك لە ئاوی بنێشتەتاڵدا تەڕ بكە و بەیانیان و ئێواران دەموچاوت پێی بسڕەوە، دەبینیت دوای بەكارهێنانی ئاوی بنێشتەتاڵ، گەشانەوە و توندبوونەوەی پێست دەردەكەوێت و ئەنجامێكی باشی دەبێت.

تێكەڵەی بنێشتەتاڵ لەگەڵ نیشاستە و ئاوی گوڵ: ئاوی بنێشتەتاڵەكە لەگەڵ كەمێك نیشاستە لەسەر ئاگرێكی كەم دابنێ، تاوەكو تێكەڵەكە خەست دەبێتەوە، پاشان ئاوی گوڵ و كرێمی شێداركەرەوی پێست بخەرە ناو تێكەڵەكەوە.

دواتر بیخە ناو بەفرگر تا توند دەبێت، پاشان لەسەر دەموچاوتی دابنێ، كاتێك وشك بووەوە، مادەكە لە دەموچاوت بكەرەوە، دواتر بە باشی بیشۆ.

 

Top