ئاكرێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد

ئاكرێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد

ئاكرێ ڕاهێنەری دەستنیشان كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاكرێ ئەم ساڵ لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە كۆی ئەنجامدانی حەوت یاری لە خولەكە تەنیا خاوەنی هەشت خاڵە، یانەكە بۆ ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یونس سلێمانی ڕاهێنەری سوری واژوو كردبوو بە ئامانجی بەرەووپێشبردنی ئاستی یانەكە لە خولی نایاب، بەڵام ناوبراو دەستی لە مەشقی یانەكە كێشایەوە، دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی ئەكرێش بە شێوەیەكی كاتی یاریدەدەری یانەكەی هەژار سابیر دیاری كرد، دەستەی كارگێڕی یانەكەش لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە بەر بەرژەوەندی یانەكە بڕیاری دا بە دەستنیشان كردنی هەژار سابیر بە ڕاهێنەر هەمیشەیی یانەكە هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێنەوە كە نزیكترین كەسە لە یانەكە بۆ بەرێوەبردنی یانەكە و پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ یاریزانەكان هەیە ووردو درشتی یانەكە دەزانێت، كارگێڕیی یانەی ئاكرێ متمانەی زۆر بەم ڕاهێنەرە لاوە هەیە ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر.
كارزان كانەبی

 

Top