ڕەشترین و ماتترین ڕەنگی پێستی مرۆڤ

ڕەشترین و ماتترین ڕەنگی پێستی مرۆڤ

ڕەنگی پێستی مرۆڤ لە تاكێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە، بەڵام هەندێك كەس هێندە ئەسمەرن، كە بە جیاواز لە نێو خەڵكی ئاساییدا دەردەكەون، وەك ئەو كچە سوودانییە كە بووەتە جێگەی باسی خەڵك و میدیاكاران، پێستی هێندە داڕك و تۆخە لە ڕەشیدا، وەك ئەوەی جەستەی و پێستی بە ڕەنگی ڕەش بۆیە كرابێت، ئەو كچە ناوی (نیاكیم گاتویش)ـە خەڵكی باشووری سودانە، بەڵام هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریكایە و ئێستا لە ئەمریكا دەژی، كاری نمایشكاری جلوبەرگە، تەمەنی ٢٤ ساڵە وەك خۆی دەڵێت، زۆر شانازی بەو ڕەنگە جیاوازەی پێستییەوە دەكات.

Top