پەستی هۆكارە بۆ پێنج گرفتی كۆئەندامی هەرس

پەستی هۆكارە بۆ پێنج گرفتی كۆئەندامی هەرس

تووشبوون بە پەستی Anxiety گرفت لە كۆئەندامی هەرسدا پەیدا دەكات لە وشكبوونی دەمەوە بگرە تا دەگاتە سكچوون. لەكاتی پەستیدا، لەش بە چەند نیشانەیەك كاردانەوەی دەبێت، كۆئەندامی هەرس و مێشك بەیەكەوە بەندن، تەندرووستیی مێشك كاریگەریی ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر تەندرووستیی كۆئەندامی هەرس، بۆنموونە هەستكردن بە ناڕەحەتی و گرژبوونی گەدە، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، كۆبوونەوەی گاز لە ڕیخۆڵەدا، ئەم نیشانانە هەموویان نیشانەی نەخوازراون كە هاوكات لەكاتی نیگەرانیدا سەرهەڵ دەدەن. بەهەرحاڵ، پسپۆڕان كۆكن لەسەر ئەوەی كە پەستی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە پێنج نیشانەی دیار و سەرەكییەوە لە كۆئەندامی هەرسدا، كە بریتین لە: سكچوون لە ئەنجامی ورووژانی كرداری جووڵەی ڕیخۆڵەی گەورە(كۆلۆن)، بەردهەرسی Indigestion لەبەر لەسەرخۆبوونەوەی گرژ و خاوبوونەوەی ماسوولكەكانی گەدە، هێڵنج لەبەر ئازار و ناڕەحەتیی سك، وشكبوونی دەم لە ئەنجامی چالاكبوونی سیستمی دەماری سیمپەتاوی Sympathetic كە دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی دەردانی لیك، هەروەها ئازار و كۆبوونەوەی گاز لە ڕیخۆڵەدا.

 

Top