هەوكردنی پێست لە منداڵدا

هەوكردنی پێست  لە منداڵدا

 هەوكردنی پێست Impetigo بریتییە لە هەوكردن بە بەكتریا، كە زۆر باوە لە منداڵاندا تەمەن 2-5 ساڵیدا و، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە. هەوكردنی پێست لەوانەیە كە لە هەر بەشێكی پێستی لەشدا ڕوو بدات، بەڵام زیاتر لە دەوری لووت و دەم وباسك و قاچدا دەبینرێت، سەرەتا بە پەڵەیەكی سووری بە ئازار سەرهەڵ دەدات، كە هاوكاتە لەگەڵ خورشتدا، پاشان بۆ چەند ڕۆژێك شلەیەكی ڕوون، یان زەردی لێ دەتكێت، ئینجا قەتماخێكی زەرد دەگرێت، پاشان چاك دەبێتەوە بێ ئەوەی هیچ ئاسەوارێك جێ بهێڵیت. پاش گەیشتنی بەكتریا بە پێست بە 10 ڕۆژ ئینجا پنتی هەوكردنەكان دەردەكەون و تووشبوو بەكتریا بۆ كەسانی دیكە دەگوازرێتەوە، تا ئەو كاتەی كە شوێنە هەوكردووەكان بە تەواوی چاك دەبنەوە. ڕێگەكانی چارەسەركردن: بەكارهێنانی دەرمانی دژەژەی بە شێوەی دەنك و مەرهەم. هەنگاوەكانی خۆپاراستن: گرنگیدان بە پاكوخاوێنی برینەكانی هەوكردن، پابەندبوون بە پاكوخاوێنیی كەسی، بەتایبەتی دەستەكان و زوو شووشتنی جلوبەرگ، كورتكردنی نینۆكەكان، گرنگیدان بە خۆراكی هاوسەنگ و تەندرووست بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هەروەها بەكارهێنانی دەنكی دژەژەی بۆ خۆپاراستن تەنیا بە ڕێنمایی دكتۆر.

Top