ڕاهێنانی یۆگای دەموچاو بۆ ئەوەی پێستت گەنجتر نیشان بدات

ڕاهێنانی یۆگای دەموچاو بۆ ئەوەی پێستت گەنجتر نیشان بدات

پێویستە بە چاوی داخراوەوە دەستێكت بخەیتە سەر نێوچەوانت، كاتێك چاوەكانت دەكەیتەوە گرنگی بە چۆنیەتی جووڵەی نێوچەوانت بدە، بە ئەگەرێكی زۆرەوە لەگەڵ كردنەوەی چاوەكانتدا كە فراوانتر و فراوانتر دەبن، وا هەست دەكەیت كە پێستت بەرەو سەرەوە دەڕوات، ئامانجی ئەم مەشقە ڕاگرتنی ئەو جووڵەیە، ئەم دۆخە بۆ ماوەی پێنج چركە ڕابگرە.

شێوەی پیتی(O) بۆ نەرمكردنی چرچ و لۆچی نێوچەوان

بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانەی دەموچاو سەرەتا دەمت بكەرەوە بۆ ئەوەی شێوەی (O) درووست بكات، دواتر بە پەنجەی ئاماژەت لە نزیك دەمەوە فشار بخەرە سەر لە هێڵی چەناگەت بەرەو لووت، ئەم ڕاهێنانە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكانی دەوروبەری دەم زۆر بەسوودە.

وەرزشی پێی باڵندە بۆ ماوەی یەك خولەك

ئەگەر دەتەوێت دەركەوتنی چرچیی قەراغی چاو كەم بكەیتەوە، ئەم ڕاهێنانە شوێنێكی باشە بۆ دەستپێكردن، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت پەنجەی ناوەڕاستت لەسەر گۆشەی ناوەوەی چاوەكانت دابنێیت بە فشارێكی مامناوەند، پاشان پەنجەی ئاماژەت زیاد بكە بۆ گۆشەی دەرەوەی چاوەكانت بە فشارێكی سووك. چاوەكانت بكەرەوە و سەیری سەرەوە بكە (بەڵام ئەوەندە دوور نەبێت كە هەست بە جووڵەی برۆكانت بكەیت) پاشان لەو شوێنەی هەست دەكەیت كەمێك ماسولكەكان دەلەرزن، چاوەكانت دابخە، بۆ چەند چركەیەك ئەم دۆخە ڕابگرە، پاشان چاوت بتروكێنە، ئەمەش ئەنجامێكی بەسوودی دەبێت.

 

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top