بۆ ئەوەی قژێکی تەندروستت هەبێ، خەنە بەکار بهێنە

بۆ ئەوەی قژێکی تەندروستت هەبێ، خەنە بەکار بهێنە

خەنە ماددەیەکی سروشتییە و لەمێژە بەکارهێنراوە بۆ جوانکاری و گۆڕینی رەنگی قژ، هیچ جۆرە پێکهاتەیەکی کیمیایی تێدانیە کە کاریگەری خراپی هەبێت لەسەر قژ.


١-خەنە یەکێکە لەو ماددە سروشتییانەی کە بەشێوەیەکی خێرا قژ دەگەشێنێتەوە و بریقەدار و درێژی دەکات ، پێکهاتەی خۆراکی بەسوود دەدات بە بێخی سەر و قژەکە.

٢-سوودێکی تری خەنە ئەوەیە لە خورووی سەر ڕزگارت دەکات و چەوری بێخی سەر بە یەکسانی ڕادەگرێت ٠

٣-خەنە دەبێتە هۆی ئەوەی قژ بەهێز بکات  و لە هەڵوەرین و ڕووتانەوە بیپارێزێت .

٤- خەنە باشترین پێکهاتەیە بۆ گۆڕینی ڕەنگی قژ، چونکە هیچ کاریگەرییەکی خراپی نییە.

٥-دەتوانیت وەک ماسکێک بۆ نەرمکردنەوە و جوانکردنی قژت خەنە بەکاربهێنیت، گوشراوی لیمۆیەک لەگەڵ کوپێک خەنە و کەوچکێکی گەورە شیر تێکەڵ بکە، دواتر ئاوێتەکە بدە لە قژت بۆ ماوەی کاتژمێرێک .

٦- خەنە دەبێتە هۆی نەمانی کڕێشی سەر، کەکێشەی سەرەکی بەشێکی زۆر لە خانمانە، بە ئاسانترین شێوە خۆت لەو کێشەیە ڕزگاربکە وبەکاریبهێنە٠

٧-ئەگەر ئارەزوو دەکەیت بەخێرای قژت درێژ بێتەوە، ئەوا خەنە باشترین ڕێگایە بۆ بەهێزکردن و زوو درێژبوونەوە.

Top