هەندرێن پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێت

هەندرێن پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێت

هەندرێن پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەندرێن ئەم وەرزە ئامادەكارییەكی پێویستی كرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان، دوای ئەنجامدانی هەشت یاری یانەكە خاوەنی 13خاڵە و سێ یاری براوە بووە و 3 یاری یەكسان بووە و 3 یاریش دۆڕاوە، لە دواین یاری یانەكەش بەرامبەر یانەی ئاكرێ دڵشاد مەعروفی ڕاهێنەری یانەكە بە فەرمی دەست لە كاركێشانەوەی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە ڕاگەیاند، كارگێڕیی یانەی هەندرێن لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە فەرمی بڕیاریدا بە دەستنیشان كردنی رەوەند عەبدولخالق ڕاهێنەری لاوی لاوانی یانەی هەولێر بۆ ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە، لە ئێستادا ستافی ڕاهێنەرانی تازەی یانەكە بە گوڕ وتینێكی زۆرەوە دەستیان بە ئەنجامدانی یەكە مەشقیەكان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن تیپەكە سەر لەنوێ رێكبەخنەوە و بتوانن كێبڕكێ لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی بكەن، یانەی هەندرێن یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی كوردستانە و بەردەوام لە وەرزەكانی ڕابردووی خولی نایابی یانەكانی كوردستان یەكێك لە یانە ڕكابەرەكان بوووە، ئەم وەرزە یانەكە كۆمەلێك یاریزانی تازەی هێناوەتە ریزی یانەكە بۆ ئەوەی بتوانن بەم یاریزانانە شەڕی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە یارییەكانی ڕابردوو، یاریزانانی یانەكەش خاوەن روحیەتێكی بەرزە و سەرۆكی یانەكەش بەردەوام لە سەر هێلی یاریگای پشتی یاریزانانی دەگرێت و هانی تیپەكە دەدات لە ڕووی ماددی و مەعنەوی، بۆیە ئامانجی كارگێڕیی تیپەكە گەڕانەوەیە بۆ ریزی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، لە یەكەم یاریشدا لەگەڵ یانەكە لە بەرامبەر هەولێر براوە بوو و سێ‌ خاڵی گرنگی بۆ یانەكە بەدەستهێنا.
كارزان كانەبی

Top