ئافرەتانی دهۆك ستافی تیپی فوتساڵیان دەستنیشان كرد

ئافرەتانی دهۆك ستافی تیپی فوتساڵیان دەستنیشان كرد

ئافرەتانی دهۆك ستافی تیپی فوتساڵیان دەستنیشان كرد
بەمەبەستی بەشداری كردن لە یارییەكانی خولی نایای فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە یارییەكانی بەرێوەبچێت بەبەشداری ژماریەك لە یانەكانی شارەكانی كوردستان، تیپی فوتساڵی ئافرەتانی دهۆك ئەم وەرزە ستافێكی تازەی دیاری كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی شایستە بە دەست بهێنێت لەم وەرزەی خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان، دەستەی كارگێڕیی یانەی ئافرەتانی دهۆك گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە (خەیری ئەحمەد وەكو ڕاهێنەر و دلۆڤان محەمەد وەكو یاریدەدەری ڕاهێنەر، دەریا یونس ڕاهێنەری گۆڵپارێز و هەریەك لە یاریزانان سیپەل یونس، ئیڤان فەرهاد، دەلال تالب، دلپاك جبور، ڕۆژین ئیبراهیم، دلڤین رەفیق، مەروا جیهان، هەیفا هاشم، یسرا ئیبراهیم ، ڕاژان قادر)، تیپەكە دەیەوێت بەم یاریزانانە كێبڕكێ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات لە خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان.
كارزان كانەبی

Top