هەولێر دەست بۆ برینەكانی دەبات

هەولێر دەست بۆ برینەكانی دەبات

هەولێر دەست بۆ برینەكانی دەبات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی دووچاری گرفتی گەورە بۆتەوە لە ڕووی بەدەست نەهێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزە، دواین یاری هەولێریش لە سەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی بەرامبەر یانەی جەوییە دووچاری شكستێكی گەورە بووە بە ئەنجامی (4-1)گۆڵ دۆڕا، لە دوای ئەم شكستە ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی داوای دەست لە كاركێشانەوەی كارگێڕیی یانەكە و ستافی هونەری تیپەكەیان دەكرد، لەم ناوەشدا هەریەك لە عەباس عوبێدی ڕاهێنەر و حوسام فەوزی یاریدەدەری ڕاهێنەر و سەردار محەمەد ڕاهێنەری هێزی لەشی یانەكە دەستیان لە مەشقی تیپەكە كێشایەوە، ڕاهێنەری یانەكەش هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی بۆ هۆكاری دارایی گەڕاندۆتەوە كەوا سێ‌ مانگە شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەی هەولێر عەبدولقادر حوسێنی یاریدەدەری یانەكەی بە شێوەیەكی كاتی وەكو ڕاهێنەر دیاری كردوە بۆ ئەوەی یارییەكانی تری یانەكە بەردەوام بكەن لە خولەكە تاكو دیاری كردنی ڕاهێنەرێك،لە ئێستادا چەند ڕاهێنەر ناویان هەیە لە كارگێڕیی یانەی هەولێر بۆ ئەوەی بەفەرمی مەشقی یانەكە وەربگرن، بەڵام تاكو ئێستا هەولێر خۆی یەكلای نەكردۆتەوە بۆ دەستنیشان كردنی ڕاهێنەرێك بۆ بەرێوەبردنی مەشقی یانەكە، سەرچاوەیەكیش لە یانەی هەولێر ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی" هەریەك لە ڕاهێنەران عەبدولغەنی شەهد و قەحتان جسیر هەردوو ڕاهێنەر عێراقین و ئەوەی یەكەمیان نزیكترە لە یانەكە، هەولێر چاوی لەسەر ڕاهێنەر نیبۆشا یۆڤۆڤیچ راهێنەری مۆنتێنیگرۆیی ڕاهێنەری پێشووی شورتەشە، بەڵام تاكو ئێستا یەك لای نەكراوەتەوە.
كارزان كانەبی

Top