ئەمڕۆ هەولێر و زەورا رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە

ئەمڕۆ هەولێر و زەورا رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە

لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی
ئەمڕۆ هەولێر و زەورا رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی گەڕی 11ی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بڕیارە ئێورەی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 5ی ئێوارە هەردوو یانەی هەولێر و زەورای شاری بەغداد بەیەك بگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەولێر ئامادەكاری پێویستیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن یارییەكی جوان و ئاست بەرز ئەنجام بدەن، هەر چەندە لە دوو یاری ڕابردوو هەولێرییەكان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 4خالیان لە سەردەستی عەبدولقادر حوسێنی ڕاهێنەری كاتی یانەكە كۆكردۆتەوە، بۆیە بۆیارییەكەی ئەمڕرۆش دەیانەوێ بە پاڵپشتی هاندەرانی یانەكەیان سێ‌ خاڵی گرنگ لە زەورا وەربگرن، لە بەرامبەریشدا زەورا بە بارودۆخێكی باش تێپەر دەبێت و نایەوێ بە دەستی بەتاڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بچێتە دەرەوە و ئامادەكاری پێویستیان بۆ ئەم یارییە ئەنجامداوە، یاریزانانی هەولێر گرفتی پێنەدانی مووچەكانیان هەبووە، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ ئەو گرفتەی چارەسەر كردوە و بەلێنی پێدانی مووچەكانی پێداون، ئەو بارەش لە رووی دەروونییەوە بۆ یاریزانانی هەولێر سوودی خۆی دەبێت، بۆیە پێشبنی دەكرێ یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە ئەنجام بدرێت.

Top