بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تایوان ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تایوان ڕوویدا

 

سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە تایوان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوانی گرتەوە.

پێشبینی دەکرێت، بوومەلەرزەکە لە ناوچەی تایتونگی تایوان لە قوڵایی ١٦.٥ کیلۆمەتر (١٠.٣ میل) ڕوویدابێت.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی گیانلەدەستدان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نییە.

تایوان لە ناوچەیەکدایە کە چەندین جۆری تەکتۆنیکی پلێت تێیدا یەکدەگرنەوە، ئەمەش وایکردووە کە تووشی بوومەلەرزەی زیاتر ببێت.

هاوکات لە ساڵی ٢٠١٦ بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئەو وڵاتە ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٠٠ کەس.

لە ساڵی ١٩٩٩ بەهۆی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top