خاوێنکردنەوەی پێستی چەور بە ماسکی قاوە
December 26, 2023
رەنگا و ڕەنگ
زۆرجار پێستی چەور دەبێتە هۆی درووستبونی زیپکەی و پەڵەی روخسار، کە دەتوانن بە ماسکی سروشتی چارەسەری ئەم گرفتەیان بکەن.
ماسکی قاوە یارمەتی خاوێنبوونەوەی پێستی چەور دەدات، پێستێکی نوێ و نەرمت پێ دەبەخشێت٠
* قاوە و شیری پاودەر
- پێکهاتەکان تێکەڵبکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 30 خولەک.
- دواتر روخسارت بە ئاوی سارد بشۆ، هەفتەی دووجار ئەم پێکهاتەیە بەکار بهێنە٠
* قاوە و هەنگوین و ماست بە یەکسانیی تێکەڵیانبکە.
- پێش ئەوەی ماسکەکە لە رووخسارت بدەیت پێویستە پێستت خاوێن بێت، دواتر ماسکەکە بدە لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەک
- دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆرە ٠