فیستیڤاڵی کریسمس بۆ ساڵی تازە لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

فیستیڤاڵی کریسمس بۆ ساڵی تازە  لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

ساڵانە لە کوردستان فیستیڤاڵی جۆراجۆر بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەوە بەڕێوە دەچن، لە چەند ساڵی ڕابردوودا فیستیڤاڵەکان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بەڕێوە چوون، دواترینیان فیستیڤاڵی سەری ساڵ لە دریم سیتی هەولێر کرا، ئەمساڵیش لە 12ی مانگەوە تا شەوی سەری ساڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و لە بەردەم پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەكرێتەوە،  لە سەرەتای کردنەوەی فیستیڤاڵەکەدا قەشەنگترین دیکۆر و بازاڕێکی خنجیلانە بە ڕێوڕەسمێکی جوانەوە کرایەوە، سەرلەئێوارەوە تا درەنگانی شەو فیستیڤاڵەکە بەردەوام بوو، چەندین چالاکیی جۆراوجۆریش لەو شوێنەدا پێشکەش دەکرێن، وەک: شانۆگەری، گۆرانیی منداڵان و جمناستیک و میوزیک و گەورەترین داری کریسمس دانراوە، لە شەوی سەری ساڵیشدا یارییە ئاگرینەکان ئاسمانی هەولێر رووناک دەکەنەوە، کە بریتییە لە 60 کیوسکی قاوە و چای خەڵووز و خواردنی خێرا، بۆ ئەوانەی حەز بە نۆشکردنی خواردن و خواردنەوە لە کەشی سەرمادا دەکەن، ئەم فیستیڤاڵە بۆ ماوەی 17 ڕۆژ لە ٥ی ئێوارە بۆ 12 شەوە و لە ڕۆژی یەکەمی سەری ساڵی تازەوە کۆتایی دێت.

 

Top