عێراق لەپێش جەنگێکی حەتمیە، کوردستان تا چ ڕادەیەک پارێزراو دەبێت؟

عێراق لەپێش جەنگێکی حەتمیە، کوردستان تا چ ڕادەیەک پارێزراو دەبێت؟

احمد گلی

هێرشی گروپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بۆ سەرهێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی ڕۆژئاوا، ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، له‌دوو ڕۆژى ڕابردودا هێزێكى زۆرى حه‌شدى شه‌عبى له‌خاكى عێراقه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى سووریا كراون‌ و ئه‌گه‌رى هێرشێكى فراوان بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌، هەروەها گروپە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەپێی جموجوڵ و بڵاو کراوەکانیان، لەعێراق ئامادەکاری بۆ هێرشی فراوان دەکەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا!
لەچەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی باڵای حەشدی شەعبی کە بەرپرسی باڵای تێدابووه‌، سەردانی ڕووسیایان کردوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانی سەربازیی‌ و پێدانی هاوکاریی چەک‌ و تەقەمەنی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و، بەشێکی زۆری هاوكارییه‌ سه‌ربازیه‌كانى ڕووسیا گەشتۆتە دەست حه‌شدى شعبى !

بەم پێیەبێت، عێراق لەپێش ئاگرێکی چاوەڕوانکراو جەنگێکی حەتمیدایە، ئەمریکا بەرانبەر ئێران و ڕووسیا بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکە، دوورنییە خاکی عێراق بکەنە گۆرەپانی جەنگ‌ و کارەساتێكی گەورەیی مرۆیی سازنەکەن، لەڕێگەی گروپەکانیانەوە کە شەڕی بەوەکالەتیان بۆ دەکەن!

هەرێمی کوردستان کەبەشێکە لەعێراق و سەربەخۆنیەوە و چوارچێوەیەکی یاسایی نییە بۆ پاراستنی، هیچ گومانی تێدانیە پروشکی ئەم ئاگرەی بەردەکەوێت و دۆخەکە بۆ کورد زۆر هەستیارە، بۆ ئەوەی بەکەمترین زیان لەم ئاگرە دربازمانبێت، بۆ پاراستنی ئەم ئەزموونە کە سەدساڵە خەباتی بۆ دەکرێت، ئەوەی پێویستە بکرێت، (لایەنگیرنەبوون، پرکرنەوەی کەلێنەکان، یەک ڕیزیە) دەنا دۆخی هەرێمی کوردستان هیچ جیاوازی نابێت لەگەڵ دەوروبەری.

Top