یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا


یاری HONOR OF KINGS لە ڕێگادایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا


Level Infinite ئەو براندە تایبەتمەندە لە پێشکەشکردنی ئەزموونی یاری ئەلیکترۆنی کوالێتی بەرز بۆ ئارەزومەندانی یاریکردن لە سەرانسەری جیهان، هەروەها گروپی TiMi Studio Group، وەک تیمی پێشەنگی جیهانی لە پەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان و باشترکردنی کوالێتی بەرهەمەکانی کات بەسەربردن بۆ هەموو یاریزانانی دەوروبەری جیهان، ڕایگەیاند کە بەم زووانە یاری Honor of Kings لەسەر مۆبایلەکان بڵاودەکرێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، و یاریزانەکان دەتوانن چێژ لە ئەزموونێکی یاریکردن وەربگرن کە پڕە لە سەرگەرمی.

لە ئەمڕۆوە Honor of Kings بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێشی بۆ ناو تۆمارکردنی پێشوەختە دەستپێکردووە، و بانگهێشتی یاریزانانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات بۆ ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی خەڵاتی تایبەت لەناو یارییەکەدا پێش دەستپێکردنی. و ئەگەر یاریزانەکان دەستکەوت بەدەست بهێنن، هەموو ئەوانەی پێشوەخت ناویان تۆمار کردووە ئەم پاداشتانە وەردەگرن:
● Ying، یەکێکە لە پاڵەوانە دیارەکانی یارییەکە
• شێوەی سووری کەسایەتی Ying
● ٥٠٠ ئەڵماس
● ٢٠٠٠ پارچەی ئارکانا
● 5000 دراوی پارە
● هەموو پاڵەوانەکانی یارییەکە بە بێبەرامبەر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەستە

بۆ پێشوەختە ناو تۆمارکردن و بینینی زانیاری زیاتر سەبارەت بە پاداشتەکان، تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://www.honorofkings.com/pre-register

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی 2015ەوە، Honor of Kings بووەتە دیاردەیەکی کولتووری لە چین، 200 ملیۆن یاریزانی تۆمارکراو و زیاتر لە 100 ملیۆن یاریزانی چالاک ڕۆژانەی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، ئەمەش وایکردووە کە چالاکترین یاری MOBAی مۆبایل بێت لە جیهاندا. لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، یاری Honor of Kings یەکەم هەنگاوی خۆی لە دەرەوەی چین بەخۆیەوەبینی بە دەستپێکردنی سەرکەوتووانەی وەشانی تاقیرکاری لە بەرازیل، کە لە لیستی باشترین یارییە بێبەرامبەرەکان لە هەردوو App Store وGoogle Play پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. هەروەها یارییەکە خەڵاتی هەڵبژاردەی بەکارهێنەرانی بۆ باشترین یاری لە فرۆشگای Google Play لە بەرازیل بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.

لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، یاری Honor of Kings خۆی تەرخان کردووە بۆ دابینکردنی "هەڵبژاردەیەکی باشتر" بۆ یاریزانانی MOBA لە سەرانسەری جیهان. بە دیزاینە ناوازەکەی پاڵەوانان و سیستەمی یاریکردنی هاوسەنگ، Honor of Kings ئەزموونێکی دادپەروەرانە و سەرنجڕاکێش و ناوازەی شەڕی تیمی پێشکەش بە هەموو یاریزانەکان دەکات.

Top