سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لەهەولێر بەرێوەچوو

سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لەهەولێر بەرێوەچوو


سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لەهەولێر بەرێوەچوو
زاگرۆس نانەكەلی
سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لە كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ لەهەولێر بەرێوەچوو و بەكۆتا هات، وووردەكارییەكان لەلایەن داوەری باسكەی كورد شۆڕشڤان نامیقە كە یارییەكانی بەرێوە بردووە.
شۆڕشڤان نامیق داوەری باسكە لە كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك زانیارییەكی كورت وچەند وێنەیكی خۆی وبڕوانامەی بڵاوكردبوەوە،منیش بەدواداچوونم بۆ كرد و وپەیوەندیم پێوەكرد كە ئایا خولی باسكە لە كوردستان بەرێوەدچێت دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی ئاگادارنەبن،بەڵام شۆڕشڤان وڵامێكی تر هەبوو بۆ پرسیارەكەم و بەمشێوەیە گوتی : سێ ساڵە ئەم خولە لە كوردستان بۆ فلیپینیەكان بەرێوە دەچێت،خولەكە درێژخایەنە و سێ مانگ دەخایەنێ،بەسستەمی چوار تیپی بەهێز بەشداری دەكەن،زۆربەری یاریزانەكانی پیشەگەری فلیپینین وچەند یاریزانێكی ئەمریكیش لەگەڵیان یاریدەكەن.
شۆڕشڤان نامیق زیاتر باسی خولەكەی كرد و گوتی : ئەم چوار تیپە لەماوەی ئەم سێ مانگە زیاتر لە (5) جار رووبەڕووی یەكتردەبنەوە،بێگومان وەك رێكخرواێك لە كوردستان بۆ خۆیان دروستیان كردووە و پاڵپشتی لەنێوخۆیانە،بەسەرپەرشتی قونسڵی فەخری فلیپین لەهەرێمی كوردستان فەلاح ئەنوەر دەبێت،بێگومان لەكۆتایی خولەكە میدال وجام وبڕوانامەی رێزلێنان دابەشدەكرێت،هەروەها لەهەموو یارییەك باشترین یاریزان دەستنیشان دەكرێت،جگە لەوەش لەیاری باسكەی فلیپیینیەكان هەندێك یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە لەم خولەیە پەیڕەوی دەكەن.
لەكۆتایی شۆڕشڤان نامیق گوتی : بۆ ئەمساڵ من وداوەر زەمان ساڵح یارییەكانمان بەرێوەبرد،خولەكە وەك باسم كرد بەناوی خولی فلیكۆم بۆ باسكە یە،كە تایبەتە بەو ستافەی وڵاتی فلیپین كە لە كوردستان وبەتایبەتی لەشاری هەولێر كاردەكەن،هەروەها چەند یاریزانێكی ئەمریكیش كە لە هەولێرن بەشداردەبن لە خولی فلیكۆم بۆ یاری باسكە.

Top