لە خولی كوردستان هەولێر پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێ‌

لە خولی كوردستان هەولێر پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێ‌

لە خولی كوردستان هەولێر پشت بە ڕاهێنەرێكی لاو دەبەستێ‌
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر لە خولی نایابی كوردستان لەم وەرزە دوای سەركەوتنی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، سەمەد جەوهەری یاریزانی پێشووی یانەكەی وەكو ڕاهێنەر بەردەوام بوو لە بەرێوەبردنی تیپەكە لە خولی نایابیش، بەڵام دوای ئەنجامدانی دە یاری لە خولەكە خاوەنی 8 خاڵ بوو و لە پلەی پازدەهەم دێت و لە كۆی دە یاری دوو یاری براوە و دوو یاری یەكسان بوون و شەش یاریش دۆڕاون، دواین دۆڕانی یانەكەش بە قورسی بوو لە سەردەستی یانەی سەیدسادق بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ، دوای ئەم یارییەش سەمەد جەوهەری ڕاهێنەری یانەكە بڕیاری دەست لە كاركێشانەوەی یەكجاری دا لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە، كارگێڕی یانەكەش بەفەرمی سەرمەد عەزیزی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەكەیان كردە ڕاهێنەر بۆ بەرێوەبردنی تیپی تۆپی پێی كوردستان، لەم بارەشەوە سەرمەد عەزیز ڕاهێنەری تازەی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەكو بەرنامە جارێ دەمانەوێ تیپەكە بگەینینە قۆناغی یەكەم بۆ ئەوەی بتوانین تیپەكە لە ئاستێك ڕابگەین و بگەینینە قۆناغی یەكەم، گوتیشی" دەمانەوێ هەندێك گۆڕانكاری بكەین تیپەكە ببەینە قۆناغێكی باشتر وەكو هێلی یاری كردن بزانین لەچ شوێنێك پێویستمان بە یاریزانە بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەكان بكەین، ئەوانە هەمووی بەرنامەی سەرتاین بۆ ئێمە وەكو ڕاهێنەر، دەمانەوێ چارەسەرێكی سەرەتایی ئەنجام بدەین تاكو تەواو كردنی قۆناغی یەكەم تیپەكە بە تۆكمەی پڕ بكەینەوە.

Top