نیاز محەمەد دەگەرێتەوە خولی عێراقی

نیاز محەمەد دەگەرێتەوە خولی عێراقی

نیاز محەمەد دەگەرێتەوە خولی عێراقی
دوای ئەوەی سەرەتای دەستپێكی خولی ئەستێرەكانی یانەكانی عێراقی نیاز محەمەد یاریزانی پێشووی یانەكانی هەولێر و نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ یانەی مینای شاری بەسرا مۆركرد، بەڵام بەهۆی كێشەكانی یانەكە و ڕۆیشتنی زۆربەی یاریزانەكانی یانەكە، نیاز بە ناچاری ڕووی كردەوە هەولێر و لەگەڵ یانەی پیشەسازی لە خولی پلە یەكی كوردستان دەستی بە یاری كردەوە، لە ئێستادا جارێكی دیكە نیاز دەگەرێتەوە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، لەم بارەشەوە نیاز محەمەد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" یاری كردنم لە ریزی یانەی پیشەسازی تەنیا بۆ ئەوەی بووە كە لە مەشقەكان بەردەوام بم و دانەبڕێم لە وەرزش كردن واتە لەگەڵ ئەوان بەردەوام نابم، لەبارەی گەڕانەوەی بۆ خولی عێراقیش گوتی" گرێبەستم زۆر بۆ هاتووە و یانەی میناش دەیەوێت لە كاتی گواستنەوەی زستانە یاریزانانەكانی تۆمار بكات و كێشەكانی چارەسەر بكات، جگە لە میناش چەندین یانە داوایان كردوومە، بەڵام لەگەڵ هیچ یانەیەك نەگەیشتوومەتە رێكەوتن، وە لە خولی پلە یەكیش هەتا بتوانم یاری بۆ یانەی پیشەسزی دەكەم دەمەوێ لەگەڵ ئەوان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم بۆ ئەوەی یانەكە بگاتە پلە نایابی كوردستان، هیچ گرفتێكم نییە و دەمەوێ درێژە بە مەشقەكانی خۆم بدەم بۆ ئەوەی بتوانم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەم لە ریزی هەر یانەیەك یاری بكەم.

كارزان كانەبی

Top