كوردستان ، ئیسرائیل نییە و دەوڵەتبوونیش تاوان نییە

كوردستان ، ئیسرائیل نییە و دەوڵەتبوونیش تاوان نییە

بە پێی هەموو بەڵگە مێژووییەكان و سەرچاوەكانی ئەو سەردەمانەی كە نەتەوەیی كورد خاوەن دەوڵەت و فەرمانڕەوایی خۆی بوو لە ناوچەكە دا ،ئێران واتەی دەوڵەتبوونی نەدەزانیی ، ئەوەی تر بۆ مێژوو بەجێدەڵێم و بەس بە داگیركەران و دوژمنانی كورد لە ئێران دەڵێم ، گەلی كورد تەنها بە دوای وەرگرتنەوەی مافە و خاك و دەوڵەتە دەستبەسەرگیراو و دزراوەكەیەتی ، نەك ئەوەی وەك دیكتاتۆری ئێوە خەونی هیلالی شیعی و دەستوەردان لەكاروباری وەڵاتان و داگیركاری بەناوی ئەو ئیمام زادە و مەزهەبگەرایی و بە زۆرداری مووشەك و تیرۆر و لە سێدارەدان و درۆن هەوڵی هێشتنەوە دەوڵەت لەرزۆكەتان لە ناوچەكە دەدەن و ئەوەندەتان دوژمن لە ناوخۆ و ناوچەكە و جیهان دروستكردووە كە بە بچووكترین رەشەبا هەڵدەوێرن .
ئەو قسە بێ بەهایانەی كە دوژمنان و داگیركەران بۆ زیاتر پاساویی درێژەدان بە داگیركاری و ستەمكاری لە سەر خاكی كوردستان فڕێ دەدرێن بەوەی هەرێمی كوردستان ، ئیسرائیلی دووەمە و تیرۆریست ڕێگەیان نەدا كە ئیسرائیلی دووەم واتە دەوڵاەتی كوردستان دروست ببێ ، تەنها قسەی بێ بنەما و هەڵە و خۆ نەبانكردنن لە ڕاستی و هەق.
چونگە گەلی كورد ، ئەو نەتەوەیە كە نامۆ نییە و خاكی كەسی داگیر نەكردووە بەڵكو خاوەن مێژووییەكی 2723 ساڵەیە ، ڕەسەنە ، دەیان ساڵە خەبات و قوربانیی دەبەخشێ و ملی بۆ هیچ داگیركەرێكی فارس و تورك و عەرەبی نەچەماندووە و ناچەمێنێت هەر ئەوەشە كە دوژمنان وناحەزان بەردەوام دۆزی كورد و كاروانی كوردایەتیی دەكەنە ئامانجە شوومەكانیان و دەیانهەوێت بیروباوەر كوردپەوەری و سەربەخۆخوازییان بكەنە مەرامە شوومەكانیان .
گەلی كورد خاوەن خاك و ڕۆڵەی نیشتیمانێكی ڕەسەنن بەناوی كوردستان ، گەلێكە كە بەهۆ پێداگری لە مافەرەواكانی هەمیشە مەحكووم بووە بە چەوساندنەوە و ستەملیكراوی، هەر ئەو چاوچنۆكییەكەی داگیركەران بووە كە بە غەدر خاكەكەیان لەنێوان چوار دەوڵەت دا لەت لەت و دابەشكراوە ، دەیان ساڵە زمان و ڕۆشنبیری و فەرهەنگەكەیان زەوت كراوە، لەسەر ڕیتمی لەناوبردن و سڕینەوەدا ژیاوە، ڕێتمیك كە تا ئێستاش نەوەستاوە، بۆیە ئەمڕۆ داوای هیچ ناكات، جگە لە مافی ڕەوای خۆی بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی.
بۆیە، مافی بڕیاردان لە چارەنووس، شتێك نییە گفتوگۆ هەڵبگرێت، كورد نەتەوەیەكە لەسەر خاكی خۆی دەژی، نەتەوەیەكە لە ئاوارەیی و تاراوگەدا بێدار بووەتەوە ،ئەمەی لە رابردوو و ئێستا دەگوزەرێت ترسی داگیركەرانی ئێرانی و توركی و عەەرەب بۆیە، گەمارۆدانێكی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە، بەم مانایەش بێت، ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و سەركەوتنی بۆتە ترسێكی هەژێنەر لە ناو دڵ و رۆحی داگیركەرانی كوردستان ، دەبێتە كارتی فشار لەسەر حكوومەتەكانی عێراق و توركیا و ئێران. ، بۆیە، پێتان خۆش بێت یانە بە قازانجی بەرژەوەندیی كورد لە چوارچێوەی كاروانە سەخت و ئاڵۆزە دوور و درێژەكەیان بەرەو سەربەخۆیی.ڕاستییەكەی، لە ناوچەیەكدا كە لە ناوەڕاست و چەقی گڕكاندا دەژیێت.بۆیە، سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون كورد و ئازادیی كورد واتە ئازادی و ئاشتی ، لە ناوچەكە و ئەو سەردەمە بە سەرچووە كە گەمارۆی گەلێك بدەن كە مافی خۆیەتی لەسەر خاكی خۆی، جێ پێ و ژیانی خۆی هەبێت. دوژمنانیش ئەو راستییە باش دەزانن كە گەلی كورد خاوەن دۆزێكی رەوا و جوگرافیاییەكی دیارە و خەبات و تێكۆشانی بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی مافی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی وەك هەموو گەل و نەتەوە ڕەسەنەكانی ناوچەكە و جیهان و بە هیچ قاسمۆك و داگیركەرێك ناتوانێت پێش بەكاروانی دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی بگیرێت و بۆیە، كوردستان جوگرافییەن و مێژووییەن كوردستانە و ئیسرائیلیش بەهەمان شێوە ئیسرائیلە ، بۆیە، دەبێ مێشكی بۆگەنتان ئەو راستییە بسەڵمێنێ مافی دەوڵەتبوون تاوان نییە و بە دوێنی كیمیاباران و تیرۆر و لەسێدارەدان و وێرانكاری ڕێگەی پێنەگیرا و بە ئەمڕۆ دڕۆن و مووشەكی باڵسیتك و گەمارۆدان و تابووری پێنجەم و چەكی ئابووری و دارایش و جاش وبەكرێیگراوەكانتانیش ناتوانێت رێگە لە دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی كوردستان بگیرێت .

Top