زیندووكردنەوەی گیانداران

زیندووكردنەوەی گیانداران

لە ساڵی 2010، دوای توانەوەیەكی بەهێز لە هەندێك ناوچەی سیبریا لە ڕووسیا، مامووسێكی كوڵكن (بە خوری داپۆشراو) دۆزرایەوە، كە كێشی یەك تەن بوو. دوای 39 هەزار ساڵ لە ناوشەختە سەهۆڵدا، مامووسەكە لە دۆخێكی باشدا مابووەوە، هێشتا شانەی ماسوولكە و پێستەكەی بە پارێزراوی مابوویەوە، زانایانی ڕووسی، بەهۆی لێكۆڵینەوەكانیان توانییان بۆ یەكەم جار لە مێژوودا، نموونەی خوێن لە ئاژەڵێكی پێش مێژوو وەربگرن. بەپێی توێژینەوەكە مردنی مامووسەكە لە كاتی پەڕینەوەی لە زەلكاوێكدا ڕووی داوە، كە بەهۆی نزمیی پلەی گەرمی و سەهۆڵەكانی دەوروبەریەوە جەستەی لە دۆخێكی تەواودا ماوەتەوەو تێك نەچووە، دەتوانن لە داهاتوودا ئەم جۆرە لەناوچووە كلۆن (كۆپی) بكەن و جارێكی دیكە ژیان بدەن بە یەكێك لە شیردەرە مەزنەكانی مێژوو، هەروەها چەندین پاشماوەی مامووس دۆزراوەتەوە كە یەكەم جار لە ساڵی 1977 بوو، كاتێك هەڵكۆڵەرێك excavator بە ڕێكەوت لاشەی مامووسێكی بچوكی دۆزییەوە، بەڵام بە باشی نەپارێزرا

Top