ئاكرێ بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ

ئاكرێ بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ

ئاكرێ بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ئاكرێ ئەمساڵ بەشدارە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان تیپەكە لەم وەرزە لە كۆی ئەنحامدانی 15گەڕ لە خولەكە خاوەنی 27خاڵە و هەشت بردنەوەی تۆماركردوە لە دوای دەست لەكاركێشانەوەی ڕاهێنەری پێشووی یانەكەش، هەژار سابیری یاریدەدەری یانەكە تیپەكەی لە ئەستۆ گرتووە وەكو ڕاهێنەر تیپەكەی بردۆتە قۆناغێكی باشتر و هیچ یارییەكی نەدڕاندوە و تیپەكەی كردۆتە یەكەمی كوردستان و سەرووی لیستی یانەكانی كوردستانی گرتووە، ئەم ڕاهێنەرە شەش یارییە تیپەكەی نەدۆڕاوە و سەرجەم یارییەكانی بردۆتەوە، ئەم ڕاهێنەرە هەفتە لە دوای هەفتە بە پاڵپشتی هاندەران و كارگێڕیی تیپەكە دەیەوێت ریكۆردی تازە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان تۆماربكات.لە كۆی ئەنجامدانی 13 یاری لە خولەكەش یانەكە تەنیا 3 یاری دۆڕاندووە ئەویش لە سەر دەستی ڕاهێنەری پێشوو بووە دوو یاریش یەكسان بوو، لە ئێستادا تیپەكە بە قۆناغێكی باش دادەڕوات كارگێڕیی تیپەكە دەیەوێت ئەم ئاستە بەرزە بەردەوام بێت.
كارزان كانەبی

Top