هەولێرییەك ئافرەتانی دهۆك دەكاتە پاڵەوانی كوردستان

هەولێرییەك ئافرەتانی دهۆك دەكاتە پاڵەوانی كوردستان

هەولێرییەك ئافرەتانی دهۆك دەكاتە پاڵەوانی كوردستان
تیپی تۆپی فوتساڵی ئافرەتانی دهۆك ئەم وەرزە گرێبەستیان لەگەڵ ستافێكی فوتساڵی شاری هەولێر واژوو كردوە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی گەورە لە سەر ئاستی كوردستان لە خولی فوتساڵی یانەكانی كوردستان، ئەم وەرزە مەزن محەممەد وەكو بەرێوەبەری تیپ خۆی و یاریزانەكانی ئەم وەرزە لە دهۆك دەبن بۆ ئەوەی كچانی دهۆك بكەنە یەكەمی كوردستان و عێراقیش، لە سێ یاری ئەم خولەش سێ سەركەوتنیان بەرامبەر كچانی سۆران و كچانی خەلاتی پێنجوێن و هەڵەبجەی شەهید بەدەست هێناوە و لە ئێستاوە چاویان لە ئەنجامی گەورەیە لە خولەكە، لەم بارەشەوە مەزن محەممەد بەرێوەبەری تیپی فوتساڵی ئافرەتانی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"زۆر دڵخۆشم لەگەڵیان، چونكە كارگێڕییەكی وەرزشی و كارەكانی ئێمەیان جێ بەجێ كرد، وە دڵخۆشن بە هەبوونی ئێمە لە دهۆك بە هەموو لایەك پشتی تیپەكە دەگرن، ئێمە لەگەڵ ئەم یاریزانانە بەردەوام ئەنجامان دڵخۆشكەر بووە لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان، ئێمە گەشبینین كە ئەمساڵ جامەكە دەهێنینەوە شاری دهۆك، من وەكو ڕاهێنەریش دڵخۆشم بە هەبوونی ئەو تیپەكە كە ئەمساڵ چوومەتە دهۆك گرێبەستم كردوەچاوم لە ئەنجامی گەورەیە لەگەڵ تیپە، لەبارەی یانەكانی شاری هەولێریش مەزن محەمەد گوتیشی" بەداخەوە چاوەڕێ بووم لە هەولێر رێزم لێ بگیرێ، بەڵام كەچی ئەو هەموو ئەنجامە باشە كە من بەدەستم هێناوە، كەچی لە شاری خۆشم جێگام نەبووە و خۆم و یاریزانەكانم لە دەرەوەی هەولێر پەرە بە وەرزش دەدەین، زۆر گلەییم لە بەرپرسانی وەرزشیی شاری هەولێر هەیە كە هیچ پشتگیرییمان ناكەن، وە ئێستا هەڵبژاردەی عێراق دروست كرایە زۆربەی كچەكانی كوردن و یاریزانی ئێمەن كەچی ئێمەیان لە ستافی ڕاهێنەران دانەناوە و عەرەبێكیان كردۆتە ڕاهێنەر ئەوەش غەدرە لە شاری هەولێر دەكرێت.
كارزان كانەبی

Top